Surah التوبة - Aya 69

Surah التوبة - كوردی - Aya 69 Aya count 129

كَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنكُمْ قُوَّةًۭ وَأَكْثَرَ أَمْوَٰلًۭا وَأَوْلَٰدًۭا فَٱسْتَمْتَعُوا۟ بِخَلَٰقِهِمْ فَٱسْتَمْتَعْتُم بِخَلَٰقِكُمْ كَمَا ٱسْتَمْتَعَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُم بِخَلَٰقِهِمْ وَخُضْتُمْ كَٱلَّذِى خَاضُوٓا۟ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ ﴿٦٩﴾
(ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) وه‌ک ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن له پێش ئێوه‌دا بوون، که ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان له ئێوه زیاتر بوو، ئینجا ماوه‌یه‌ک به‌و به‌شه‌ی که هه‌یانبوو ڕایانبوارد، ئێوه‌ش ماوه‌یه‌ک ڕاتانبوارد به به‌شه‌که‌ی خۆتان، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه ڕایانبوارد به به‌شه‌کانی خۆیان!! ئێوه‌ش ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا وه‌ک چۆن ئه‌وان ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا، ئا ئه‌وانه هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌کیان پووچه‌ڵ بۆته‌وه و به‌که‌ڵکیان نه‌هات له دنیاوقیامه‌تدا ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ڕه‌نج به‌خه‌سارن.
Share