فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلنُّورِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلْنَا ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿٨﴾
کهواته تا زووه باوهڕ بهێنن بهخواو به پێغهمبهرهکهی و بهو نوور و ڕۆشناییهی که ناردوومانهته خوارهوه (که قورئانه)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به ههموو ئهو کاروکردهوانهی که ئهنجامی دهدهن.