سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكْنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا۟ بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍۢ فَتُخْرِجُوهُ لَنَآ ۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ ﴿١٤٨﴾
له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باو‌و باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن.