يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِى وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا۟ شَهِدْنَا عَلَىٰٓ أَنفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰفِرِينَ ﴿١٣٠﴾
(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ری و ئینسان، ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات، که ئایه‌ته‌کانی من و ڕووداوه‌کان به‌سه‌رتاندا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بکه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟! (هه‌موو به‌یه‌کده‌نگ) ده‌ڵێن: ڕاسته ئێمه خۆمان شایه‌تی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێشێواندن و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و شایه‌تیان له‌سه‌ر خۆیاندا که به‌ڕاستی کاتی خۆی بێ باوه‌ڕ بوون.