يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَلَا ٱلْهَدْىَ وَلَا ٱلْقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَٰنًۭا ۚ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَٱصْطَادُوا۟ ۚ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا۟ ۘ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٢﴾
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستکاری دروشمه‌کانی خوا مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه (به‌تایبه‌ت دروشمه‌کانی حه‌ج و عه‌مره) هه‌روه‌ها مانگه‌کانی حه‌رام (که: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مه‌ده‌ن و ئه‌و قوربانیه‌ش که ده‌کرێت (مه‌رجه‌کانی مه‌شێوێنن) و ئه‌و ملوانکانه‌ی (ده‌کرێته ملی ئاژه‌ڵ، که نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نیان بڕیاریداوه بکرێن به‌قوربانی) لێی مه‌که‌نه‌وه و ڕێگه له‌وانه مه‌گرن که دێن بۆ (طواف)ی که‌عبه‌و له‌کاتێکدا به‌ئومێدی فه‌زڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوان، کاتێک ئیحرام ده‌شکێنن، ئه‌وه بۆتان هه‌یه ڕاو بکه‌ن، هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی که‌سانێک که نه‌یانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی که‌عبه بکه‌ن، مه‌که‌نه هۆی ده‌ستدرێژی و به‌رپاکردنی ناخۆشی، یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.