سَيَقُولُ ٱلْمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقْتُمْ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا۟ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمْ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبْلُ ۖ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿١٥﴾
ئه‌وانه‌ی خۆیان خسته دواوه‌و به‌شداریان نه‌کرد له‌رێکه‌وتنه‌که‌دا، کاتێک بینیان ئێوه (به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، وتیان: لێمان گه‌رێن شوێنتان که‌وین... ئه‌مانه‌ده‌یانه‌وێت، ویست و فه‌رمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوه هه‌رگیز شوێنمان ناکه‌ون... چونکه‌خوایش هه‌واری فه‌رمووه‌و پێشتر هه‌روا بڕیاردراوه، که‌چی ئه‌وان ده‌ڵێن: نه‌خێر خوا ڕێگه‌ی له‌ئێمه نه‌گرتووه، به‌لکو ئێوه حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن بۆیه نایه‌ڵن به‌شدار بین، (خوا ده‌فه‌رمووێت) نه‌خێر، حه‌سوودیتان پێ نابه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌که‌مێک نه‌بێت له‌فه‌رمانی خوا تێناگه‌ن (ته‌نها چاویان بڕیوه‌ته سامان و ده‌سکه‌وته‌دنیاییه‌کان).