مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۖ فِيهَآ أَنْهَٰرٌۭ مِّن مَّآءٍ غَيْرِ ءَاسِنٍۢ وَأَنْهَٰرٌۭ مِّن لَّبَنٍۢ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُۥ وَأَنْهَٰرٌۭ مِّنْ خَمْرٍۢ لَّذَّةٍۢ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنْهَٰرٌۭ مِّنْ عَسَلٍۢ مُّصَفًّۭى ۖ وَلَهُمْ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ ۖ كَمَنْ هُوَ خَٰلِدٌۭ فِى ٱلنَّارِ وَسُقُوا۟ مَآءً حَمِيمًۭا فَقَطَّعَ أَمْعَآءَهُمْ ﴿١٥﴾
وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!