وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ إِحْسَٰنًا ۖ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ كُرْهًۭا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًۭا ۖ وَحَمْلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهْرًا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةًۭ قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَصْلِحْ لِى فِى ذُرِّيَّتِىٓ ۖ إِنِّى تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿١٥﴾
ئێمه فه‌رمانمان به‌ئاده‌میزاد داوه‌که چاکه‌کارو چاک ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به‌ئازاره‌وه هه‌ڵی گرتووه‌و به‌ده‌م ئێش و ئازاره‌وه‌بوویه‌تی، سک پربوون و له‌شیر بڕینه‌وه‌ی سی دانه مانگی خایاندوون.. هه‌تا کاتێک ئینسان ده‌گاته حاڵه‌تی توندوتۆڵی و توانایی و ته‌مه‌نی چڵ ساڵی ( ئه‌وسا ئیتر حه‌ق وایه ئه‌م دۆعایه بکاته‌یه‌کێک له‌وێرده‌کانی سه‌ر زاری و ) بڵێت: په‌روه‌ردگار!! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده‌تا شوکرانه‌بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که‌به‌من و دایک و باوکمت به‌خشیوه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده‌له‌و جۆره کاروکرده‌وه‌چاکانه‌ئه‌نجام بده‌م، که‌تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکه‌بڕوێنیت له‌ناو نه‌وه‌کانمدا له‌به‌ر قازانجی خۆم ( چاکه‌ی هه‌رکه‌س به‌شی دایک و باوکی تیادایه ) به‌ڕاستی من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆلای تۆ، تا له‌گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له‌موسڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم.