ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌یزانیت خوای باڵاده‌ست و کاربه‌جێ وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم و بۆ پێغه‌مبارانی پێش تۆیش ڕه‌وانه کراوه، له لایه‌ن خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه.
ئه‌وانه‌ش له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت و پشتگیر، ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌نه‌بێت تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه.
ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون، ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانی پێکردووه به _نوح_، هه‌ر به‌وشێوه‌یه قورئانیشی بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم وه‌حی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موسا‌و عیساشمان ڕاگه‌یاندووه‌که ڕێبازی ئاین و یه‌کخواناسی به‌رنه‌ده‌ن و له‌سه‌ری پایادار بن، ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته زۆر به‌لای بت په‌رست و خوانه‌ناسانه‌وه گران و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خوای دانا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی ڕێنموویی خه‌ڵکانێك ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاك.
خوا ئه‌و زاته‌یه که کتێبه پیرۆزه‌کانی به حه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه کردووه، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تێکی دابه‌زاندووه که وه‌کو ته‌رازوو پێوه‌ر وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا چی تۆی فێر کردووه و چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیك بێت.
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنن په‌له ده‌که‌ن و گاڵته‌یان پێی دێت و ده‌ڵێن: کوا؟ که‌ی پێش دێت؟ (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له به‌رپابوونی ده‌ترسن، ده‌زانن دڵنیان که به‌رپابوونی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، ئاگاداربن له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی موجاده‌له له‌سه‌ر قیامه‌ت ده‌که‌ن و به‌گومانن لێی، له‌بزر بوون و سه‌رلێشێواویه‌کی قووڵدا ڕۆچوون.
جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه.
به‌ڵکو خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه درۆی هه‌ڵبه‌ستووه!! جا ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵت دا‌و هیچت بۆ ناوترێت، خوایش ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری به‌تاڵ و ناحه‌قی نه‌هێڵێت و حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانی خۆی بچه‌سپێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی که له توێی دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا شاراوه‌یه.
خوا ئه‌و زاته‌یه که په‌شیمانی و ته‌وبه له به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت، چاوپۆشیش ده‌کات له هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان، به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به‌ئاگایه.
خوای گه‌وره ئاواتی ئه‌وانه ده‌هێنێته دی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له فه‌زڵ و زیاده خه‌ڵات و به‌خششی خۆی به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، بێ باوه‌ڕانیش سزای سه‌خت و به ئێشیان بۆ ئاماده‌یه.
یان جاری وا هه‌یه که‌شتیه‌کان به خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیانه‌وه ده‌شکێنێت و نوقمیان ده‌کات له ئه‌نجامی تاوان و گوناهی خه‌ڵکه‌که‌وه، گه‌لێك جاریش چاوپۆشی (له هه‌ڵه و تاوانی) زۆر ده‌کات و ده‌یانهێڵێته‌وه.
ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوانه‌ناسان بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌یان له ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه، که له کاتی ته‌نگانه‌دا که‌س په‌نایان نادات و که‌س فریایان ناکه‌وێت جگه له خوای گه‌وه‌ره.
ئه‌وانه‌ی خۆیان له گوناهی گه‌وره و تاوانی خراپ و ناشرین ده‌پارێزن، کاتێك که تووڕه ده‌بن (له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت) هه‌ر ئه‌مان چاوپۆشی ده‌که‌ن و لێده‌بورن....
ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام داوه و کار‌و باریان هه‌رده‌م به مه‌شوره‌ت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان داون، ده‌به‌خشن...
بێگومان ته‌نها ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئیشیان بۆ هه‌یه...
سه‌رئه‌نجام تاوانباران ده‌بینیت ده‌برێنه سه‌ر دۆزه‌خ، هه‌موو په‌ست و زه‌لیل ولاره مل و خه‌جاڵه‌تن، (له شه‌رمه‌زاریی و له ترس‌دا) له ژێره‌وه به‌تیله‌ی چاو ده‌ڕوانن بۆ ئاگره‌که، (ئا له‌و کات و بارودۆخه ناخۆشه‌دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که خۆیان و کهسو کار‌و ماڵ و منداڵیان له ده‌ستداوه له قیامه‌تدا (که‌س و کار‌و خزم و هاوه‌ڵانیان ئه‌گه‌ر له دۆزه‌خدان، ئه‌وه هیچ مایه‌ی دڵخۆشی نین، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدان، ئه‌مانیان هه‌ر له یاد نی یه)، ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که: ئاگاداربن بێگومان سته‌مکاران له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدان...
ئه‌وانه هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یه له جیاتی خوا که له ده‌ست سزا‌و تۆڵه ڕزگاریان بکات، ئه‌و که‌سه‌ش خوا سه‌ری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووه) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سه‌رفرازی ده‌ستناکه‌وێت.
هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت و به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت...
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا به‌وشێوه‌یه‌ی که وتمان ئێمه قورئانمان بۆ ڕه‌وانه کردیت له لایه‌ن خۆمانه‌وه (که ژیانبه‌خشه به ڕوح و گیان و عه‌قڵ)، تۆ نه‌تده‌زانی قورئان چیه و ئیمان چیه، به‌ڵام ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان کرده ڕوناکی ونورێك که هیدایه‌ت و ڕێنمویی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت له به‌نده‌کانمانی پێ ده‌که‌ین، (ئه‌وانه‌ی دڵی بۆ ده‌که‌نه‌وه و به‌چاکی گوێ بۆ ده‌گرن)، بێگومان تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێنیشان ده‌ریت و ڕێنموی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست...