إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا ﴿١١٦﴾
به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت له‌وه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه له‌و (هاوبه‌ش دانانه) له گوناهانی تر بۆ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت و (په‌شیمان بێت) خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به‌گومڕاییه‌کی زۆر دوور.