قُلْ مَن ذَا ٱلَّذِى يَعْصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوٓءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةًۭ ۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿١٧﴾
پێیان بڵێ: کێ هه‌یه په‌ناتان بدات له‌خواو پتانپارێزێت له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هه‌یه ده‌توانێت به‌ری میهره‌بانی و سۆزی بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان پێ ببه‌خشێت، ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وانه جگه له خوا که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات.