هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.
(لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه.
ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاکه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.
هه‌وره‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.
کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه.
ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.