۞ إِذْ تُصْعِدُونَ وَلَا تَلْوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِىٓ أُخْرَىٰكُمْ فَأَثَٰبَكُمْ غَمًّۢا بِغَمٍّۢ لِّكَيْلَا تَحْزَنُوا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا مَآ أَصَٰبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٥٣﴾
ئیتر ئه‌وه‌بوو که (به‌گیرهاتن و کشانه‌وه و شپرزه و په‌رت و بڵاوبوون) خۆتان هه‌ڵده‌گێڕا به‌کێوی ئوحود و ده‌ورو به‌ریداو ئاوڕتان له که‌س نه‌ده‌دایه‌وه، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ریش به‌دواتاندا بانگی ده‌کردن له لاکه‌ی تره‌وه: (ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه و ڕامه‌که‌ن)، جا ئه‌وه‌بوو ئێوه خه‌م و خه‌فه‌تتان کرده دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه (به نافه‌رمانیتان خوای گه‌وره‌ش) خه‌م و په‌ژاره‌ی کرده دڵی ئێوه‌وه (بهدهنگو باسی بریندار بوونی پێغه‌مبه‌رو شه‌هید بوونی) تاوه‌کو خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان چووه و ئه‌وه‌ش که خوا تووشی کردوون و به‌سه‌ری هێنان (دیاره هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆیان و له هه‌موو شت لاخۆشه‌ویستتر بووه) خواش ئاگاداره له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.