به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).
که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.
هه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا، داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ.
ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).
ئه‌وانه‌ی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئه‌وه بۆ فریشه دانه‌به‌زێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن، له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شیان بێ ئه‌ندازه‌یه.
(دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم دژایه‌تی ده‌کرێیت) بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دلنیابه که)په‌روه‌ردگات به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
قه‌ومی_ نوح_یش کاتێک به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی (چونکه بڕوا نه بوون به پێغه‌مبه‌رێک بڕوا نه‌بوونه به هه‌موویان) ئه‌وسا ئێمه نوقمی زریانه‌که‌مان کردن و کردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی و سزایه‌کی به ئێشمان بۆ سته‌مکاران ئاماده کردووه.
هه‌روه‌ها هۆزی عاد و ثمود خاوه‌ن چاڵ و بیره‌کان، چه‌نده‌ها قه‌ومی زۆری تریش له نێوانیاندا (که خوانه‌ناس بوون له‌ناومان بردن، سته‌مکارانی هه‌موو سه‌رده‌مێک له ده‌ستی به توانای ئێمه ده‌رناچن).
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کاتێک خوانه‌ناسان تۆ ده‌بینن بێجگه له گاڵته پێکردنت نه‌بێت هیچ ڕێزيکت بۆ دانانێن ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه‌یه که خوا کردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه‌ی کردووه؟!
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وی کردووه به پۆشاک بۆتان و خه‌ویشی کردووه به هۆی ماتیی و بێ ده‌نگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووه به هۆی بڵاو بوونه‌وه و کار و کۆشش.
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بای شه‌ماڵ ده‌نێرێت که مژده‌یه‌که له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، (ئینجا ده‌فه‌رمووێت): ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه)...
(تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت) و به گوێی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه.
خوانه‌ناسان له جیاتی خوا شتیک ده‌په‌رستن که نه سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه زیان و هه‌میشه و به‌رده‌وام بێباوه‌ڕ دژ به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری ده‌وه‌ستێت.
تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه).
ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش وته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (سه‌رنجی ئایه‌تی_2_سوره‌تی- الرعد- بده)، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (جا بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌کاری و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئاده‌میزاد و گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و... هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!!
خوا؛ ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه که فرسه‌تێکه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاری ئه‌نجام بدات.
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه).
(به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.
ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه، جا له‌وێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا).