ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی زه‌وی له‌رزه‌ی قیامه‌ت و کاول بوونی بوونه‌وه‌ر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و ڕووداوێکی سامناکه.
هه‌ندێ له خه‌ڵکی ده‌بینیت به‌بێ هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی (گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی) خوای په‌روه‌ردگار موجاده‌له ده‌که‌ن و باس و خواس ده‌که‌ن و شوێن هه‌موو شه‌یتانێکی یاخی و سه‌رکه‌ش ده‌که‌ون.
بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر به‌رپا ده‌بێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیه و به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان زیندوویان ده‌کاته‌وه و ده‌یانهێنێته ده‌ره‌وه.
هه‌ندێك خه‌ڵکی هه‌ن موجاده‌له ده‌رباره‌ی زاتی خوا‌و سیفاته پیرۆژه‌کانی ده‌که‌ن دوور له هه‌موو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا.
(هه‌ندێك له‌و جۆره که‌سانه) ڕوو وه‌رده‌گێرێت و شان هه‌ڵده‌ته‌کێنێت و فیز ده‌کات تا خۆی و خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وه‌ربگێرێت، ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌ر له دنیادا ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی ده‌یانگرێته‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سزای سوتێنه‌ری پێ ده‌چێژین.
هه‌ندێك له خه‌ڵکی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا خواپه‌رستی ده‌کات (ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت)، ئه‌گه‌ر تووشی خێر‌و خۆشی بوو دڵی پێی خۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك هات، سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه، ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت له ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لایه و هه‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا.
ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که خوا هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێ‌ناکات، نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با په‌تێك به به‌رزیه‌وه هه‌ڵبواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود که‌سێك واگومان ده‌بات که هه‌رگیز خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و په‌یامه‌که‌ی سه‌رناخات له دنیا‌و قیامه‌تدا، با بڕوا بهێنێت به‌ئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگه‌ز بێته‌وه) با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی، ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟!
ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تبیستووه که به‌ڕاستی هه‌رکه‌س و هه‌رچی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا سوژده بۆ خوا ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره و چیاکان و دره‌خت و ماڵات و زۆرێك له‌خه‌ڵکی، زۆرێکیش خۆی شایسته‌ی سزا‌و تۆڵه کردووه، جا ئه‌وه‌ی خوا قه‌درو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئه‌وه هیچ ڕێز لێنه‌رێکی نیه، به‌ڕاستی خوا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یکات.
هه‌ر که هه‌وڵ بده‌ن و بیانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن و له‌و سزایه هه‌ڵبێن (به‌قامچی و تێهه‌ڵدان) ده‌گێڕدرێنه‌وه ناوی و پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌یاد بێنه) کاتێك شوێنی که‌عبه‌مان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای ته‌واوبوونی، فه‌رمانمان پێدا) که هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ بڕیار نه‌ده‌یت و (بیکه به بنکه‌ی یه‌کخواناسی) و ماڵی من پاك بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، یاخود به پێوه‌ن یان له کڕنووش و سوژده بردندان.
جا بانگی خه‌ڵکی بکه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حه‌ج، ئه‌وانیش به‌پیاده دێن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه، یان به‌سواری (ئه‌و وشترانه‌ی که دووری ماوه‌که) لاوازی کردوون و له هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی دووره‌وه هه‌ر دێن...
بۆ ئه‌وه‌ی سوود و که‌ڵکی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه، سروودی (لبیك أللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد و النعمة لك والملك، لا شریك لك)، له حه‌جدا (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد) له ڕۆژانی جه‌ژندا، فه‌رامۆش نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ناوی خوا (بسم الله) بکه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ماڵاتانه‌دا که پێمان به‌خشیوون، ئه‌وسا له گۆشته‌که‌ی بخۆن و به‌شی هه‌ژارو نه‌دارانیشی لێ بده‌ن.
له‌وه‌ودوا با چڵك و ئاره‌ق و موو و نینۆك له خۆیان دووربخه‌نه‌وه (ئیحرام بشکێنن)، هه‌روه‌ها وه‌فا بکه‌ن به نه‌زره‌کانیان و جێبه‌جێی بکه‌ن و به‌ده‌وری ماڵی دێرین و به‌نرخی خوا (که‌عبه)دا، با (طواف) بکه‌ن.
(جه‌ج ئه‌وه‌بوو که باسکرا) جا ئه‌وه‌ی که سنووره‌کانی خوا بپارێزێت و به‌گه‌وره دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئه‌وه چاکتره لای په‌روه‌ردگاری (بێ پاداشت نیه)... کۆشتی مه‌ڕو بزن و گا‌و و وشتر بۆتان حه‌ڵاله جگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه و قه‌ده‌غه‌کراوه (که له سووره‌تی ألمائدة دا باسکرا)، جا له‌به‌رئه‌وه خۆتان له په‌رستنی بته ناپوخت و بێ نرخه‌کان بپارێزن، هه‌روه‌ها له‌گوفتاری درۆ‌و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو خۆتان دووربگرن.
به‌و شێوه‌یه که حه‌ج باسکرا پێویسته ئه‌نجام بدرێت جا ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆدروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیسانه‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه.
ئه‌وانه‌ی کاتێك ناوی خوا برا (یا باسی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌حمه‌ت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان داده‌چڵه‌کێت و ته‌زووی پیادا دێت، ئه‌وانه‌ی خۆگرو ئارامگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌وه که تووشیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ده‌به‌خشن.
ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوا به تۆ ناکه‌ن و به‌درۆت ده‌زانن، ئه‌وه دڵنیابه که پێش ئه‌وان هۆزی نوح و عاد و ثه‌موود پێغه‌مبه‌ره‌کانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوون.
(خوای گه‌وره بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به‌شه‌یتان) تا ئه‌و (خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌یه‌ی) شه‌یتان فڕێ ده‌داته نێو ئاواتی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ببێته هۆی سزا‌و تاقیکردنه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی دووڕوویی و ناپاکی هه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ش که به‌رامبه‌ر ئایینی خوا دڵ ڕه‌قن، به‌ڕاستی سته‌مکاران له دژایه‌تی و شه‌ڕه‌نگێزیه‌کی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.
بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی زانست و زانیاریان پێ به‌خشراوه دڵنیابن و بزانن که بێگومان ئه‌م قورئانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ڕه‌وانه کراوه، ئینجا بڕوای پته‌وی پێ ده‌هێنن و دڵه‌کانیشیان ملکه‌چ ده‌بێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تده‌ری ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕیان هێناوه بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شك و گوماندان، هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزا‌و ئازار له ڕۆژێکی بێ خێردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.
ئه‌و ڕۆژه پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵات ته‌نها به ده‌ست خوایه و فه‌رمانڕه‌وای له نێوانیاندا ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له چه‌نده‌ها باخی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌کاندان.
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیووه، ئا ئه‌وانه به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ناپه‌سه‌ندیانه‌وه سزای پڕ له خه‌جاڵه‌تی و ڕیسواکه‌ریان بۆ ئاماده‌یه.
سوێند بێت خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌خاته شوێنێکه‌وه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بن، به‌ڕاستی خوا زانایه (به‌هه‌وڵ و کۆشش و نیه‌ت و چاکه‌یان) و خۆگره (زۆر په‌له ناکات له تۆڵه‌سه‌ندندا).
هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و هه‌ر خۆی شایسته‌ی سوپاس و ستایشه.
(ئه‌ی هۆشمه‌ند) مه‌گه‌ر نه‌تزانیووه که به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که ده‌یکه‌ن) له کتێب و دۆسیه‌ی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوه، به‌ڕاستی ئه‌وکاره بۆ خوا زۆر ئاسانه.
(موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران) له جیاتی خواپه‌رستی شتێك ده‌په‌رستن که خوا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ری (که ڕه‌وایه بیپه‌رستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریه‌کیان ده‌رباره‌ی نیه، سته‌مکارانیش هیچ جۆره پشتیوانێكیان نیه (تا له قیامه‌تدا فریایان بکه‌وێت).
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه كڕنووش و سوژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن) و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن...
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیوه، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه.