Kurdish

سورة البقرة - عدد الآيات 286
۞ لَّيْسَ ٱلْبِرَّ أَن تُوَلُّوا۟ وُجُوهَكُمْ قِبَلَ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلْبِرَّ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلْكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّۦنَ وَءَاتَى ٱلْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَٰهَدُوا۟ ۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِى ٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلْبَأْسِ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ ﴿١٧٧﴾
كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕو پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خواو به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی به‌خشی بێت ـ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆی ـ به‌خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی به‌نده‌كاندا؛ هه‌روه‌ها نوێژی به‌چاكی ئه‌نجام دابێت و زه‌كاتیشی له ماڵ و سامانی ده‌ركردبێت و ئه‌وانه‌ی وه‌فاداربن به‌په‌یمانه‌كانیان كاتێك په‌یمانیان دابێت، ئه‌وانه‌ش كه له كاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناس و دیندارن.
مشاركة الموضوع