قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِى ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُ ۗ أَمْ جَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُوا۟ كَخَلْقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ۚ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّٰرُ ﴿١٦﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانه‌ناسان) بڵێ: کێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ ده‌نگ بوون) تۆ بڵێ: الله په‌روه‌ردگاریانه، (چونکه ئه‌وانه که‌ڕ کوێرو ڵاڵن له‌وانه‌یه دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕه‌وایه جگه له‌و خوایه پشت به شتانی تر ببه‌ستن و بیانکه‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویست، که ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ خۆشییان قازانج و زه‌ره‌ریان به‌ده‌ست نیه؟! هه‌روه‌ها بڵێ: باشه ئاخر کوێر و چاوساغ وه‌ك یه‌کن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیه‌کن؟! (دیاره خوانه‌ناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیه، ئیمان و باوه‌ڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیه)، به‌ڵکو چه‌ند هاوبه‌شێکیان داناوه بۆ خوا، که‌شتیان دروستکردووه وه‌ك دروستکراوه‌کانی خوا‌و جا دروستکراوه‌که‌یان لێ شێواوه، پێیان بڵێ: الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه.