قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى مِنْهُ رَحْمَةًۭ فَمَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُۥ ۖ فَمَا تَزِيدُونَنِى غَيْرَ تَخْسِيرٍۢ ﴿٦٣﴾
صالح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروست بم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشی بم له خۆیه‌وه و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیووم، باشه کێ یارمه‌تیم ده‌دات و له سزای خوا ڕزگارم ده‌کات ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی لابده‌م و په‌یامه‌که‌یم به ڕێك و ته‌واوی نه‌گه‌یاند، جا ئێوه به‌م هه‌ڵوێسته‌تان جگه له خه‌ساره‌تمه‌ندیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێناگه‌یه‌نن.