أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌۭ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًۭا وَرَحْمَةً ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ مِنَ ٱلْأَحْزَابِ فَٱلنَّارُ مَوْعِدُهُۥ ۚ فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ ۚ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٧﴾
(ئایه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باس کران) وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌موو شتێکی بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه، (ئه‌میش باوه‌ڕی پێیه‌تی چونکه) پێغه‌مبه‌رێك به‌ڵگه‌نامه‌ی خوا ده‌خوێنێته‌وه و له پێش ئه‌میشه‌وه په‌یامه‌که‌ی مو‌سا (که ته‌وراته) پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بوووه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که ژیر‌و هۆشمه‌دن) باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ئه‌و ده‌سته و کۆمه‌ڵانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م په‌یامه ناکه‌ن، ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیانه، نه‌که‌یت تۆ له‌جۆره گومانێکدا بیت له‌م قورئانه‌و له‌م په‌یامه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.