۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ ﴿٧١﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆ‌و ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.