Kurdish
Surah المعارج - Aya count 44
داواکارێك پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی سزایه‌ك که هه‌ر پێش دێت...
جا ئه‌و سزایه؛ یه‌خه‌ی هه‌موو بێ باوه‌ڕان ده‌گرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت په‌نایان بدات و لێیان دوور بخاته‌وه.
ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه له‌لایه‌ن خوای خاوه‌نی گه‌وره‌یی و پله‌و پایه‌و جێ به‌رزه‌کان.
فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه.
که‌واته خۆگرو ئارامگربه به شێوه‌یه‌کی جوان و چاك (له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نادروستی خوا نه‌ناسانه‌وه).
به‌ڕاستی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه، قیامه‌ت به‌دوور ده‌بینن، به‌دووری ده‌زانن.
ئێمه‌ش، زۆر به‌نزیکی ده‌زانین (چونکه خوا خۆی به‌دیهێنه‌ری کاته).
ڕۆژێك دێت، ئاسمان وه‌ك کانزایه‌کی تواوه‌ی لێ دێت (یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر).
کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شی کراوه (فشۆڵ ده‌بن).
دۆستی گیانی به‌گیانی له یه‌کدی ناپرسنه‌وه، که‌س نایپه‌رژێته سه‌رکه‌س، به‌ڵکو هه‌رکه‌س خه‌می خۆیه‌تی.
ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبار‌و گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی!!
خزم و عه‌شره‌تی که له دنیادا په‌نایان ده‌دا.
به‌هه‌رچی دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات.
نه‌خێر.. ئه‌و ئاواتانه هیچی نایه‌ته دی.. به‌ڕاستی دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه.
له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه.
دۆزه‌خ بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا.
ماڵ و سامانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یانشارده‌وه (گوێیان نه‌ده‌دا به حه‌ڵاڵ و حه‌رام).
به‌ڕاستی ئینسان به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون.
کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزار‌و ده‌م به هاواره.
کاتێکیش خێر‌و به‌ره‌که‌تی تووش بوو، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات.
ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت...
ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...
بۆ هه‌ژاری داواکارو بێ نه‌وای داوانه‌که‌ر.
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان ده‌هێنن به ڕۆژی پاداشت.
ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه له‌رزه‌یان هه‌یه له تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان.
به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان که‌س لێی ئه‌مین نابێت.
ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن.
مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یاخود که‌نیزه‌که‌کانیان (که به‌هۆی بار‌و دۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه به‌ڕاستی لۆمه‌کراو نابن.
جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی)، ئه‌وانه له سنوور ترازاوو ده‌ستدرێژکه‌رن.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر.
ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و شایه‌تیه‌ی که له لایانه.
ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).
ئا ئه‌وانه له باخه‌کانی به‌هه‌شتدا ڕێز لێنراون.
ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ ده‌رکه‌وتیت به په‌له دێن بۆ لات.
به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به‌ده‌وری یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه.
ئا به‌و حاڵه‌وه، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه؟!
نه‌خێر، وانی یه، به‌ڕاستی خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له خۆیان بایی بوون).
جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر:...
ئه‌مانه له‌ناوبه‌رین و که‌سانی چاکتر بهێنینه کایه‌وه، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێ توانا نین.
جا وازیان لێ بهێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، هه‌تا دووچاری ڕۆژی خۆیان ده‌بن که هه‌ڕه‌شه‌یان پێ لێ ده‌کرێت.
ئه‌و ڕۆژه‌ی به په‌له له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێی بۆ لای بت و په‌رستراوه‌کانیان ڕاده‌که‌ن!!
چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ ده‌دراو ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو.