Kurdish
Surah الصافات - Aya count 182
سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.
به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).
به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه.
به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.
په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه.
بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.
ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.
شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه.
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).
نه‌خێر (سه‌یره) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه.
کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن.
کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن.
ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه...!!
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه؟
له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن.
جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن.
ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه.
ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی.
خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....
له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.
له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون.
پێیان ده‌وترێت: ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن؟!..
نه‌خیر، تازهکار له لار ترازاوه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن.
ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هه‌وڵتان ده‌دا ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن به‌درۆ به زۆر).
ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!!
خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون.
ئیتر خۆ چاره‌مان نیه ده‌بێت بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.
له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه ئێوه‌مان گومڕا کردبوو، به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووین.
ئه‌و ڕۆژه به‌ڕاستی هه‌موویان له سزا‌و ئازاردا هاوبه‌شن، هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکار بوون.
ئێمه بێگومان ئاوا ده‌که‌ین به گوناهکار و تاوانباران.
ئه‌وانه کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله) سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد...
ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!
نه‌خێر، وانیه، به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی هێناوه، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خویشی سه‌لماندووه.
(ماده‌م ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن.
تۆڵه‌تان لێ ناسه‌نرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وانه نه‌بێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.
(ئه‌وه‌ی باسکرا حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان).
ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆر‌و زه‌به‌نده و دیاری کراویان پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕ و زیو).
میوه‌هاتی ههمهجۆر و هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و فریشته‌کانه‌وه.
له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی و ناخۆشی).
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتری داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به‌دیداری یه‌کتر شاد ببن و ناو به‌ناو یادی ژیانی دنیا‌و خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن).
له په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن.
شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه و نۆشی ده‌که‌ن.
ئه‌و شه‌رابه نه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئێڵنجدان، نه مه‌ست و سه‌رخۆش و بێ هۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا).
له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش دانیشتوون، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.
هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی کوڵاوی پاک کراو شاراوه‌ن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون).
ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به‌ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن).
یه‌کێکیان مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: من به‌ڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوه‌ڵێکم هه‌بوو...
زۆرجار ده‌یوت: تۆ بڕوا بو شتی وا ده‌که‌یت؟!
ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه؟!
پاشان ئیمانداره‌که ڕوو به‌هاوه‌ڵانی وتی: ئه‌رێ ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن: بابزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه.
هه‌ر که سه‌یرێکی کرد بینی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه...
ئه‌وسا پێی وت: به‌خوا خه‌ریکبوو منیش تیا به‌ریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌کو خۆت هه‌ڵدێریت.
خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه، ئه‌وه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم.
ئینجا به‌خته‌واران له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه....
جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌م جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین.
به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره و بێ سنوور.
ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره، ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن.
باشه، ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه؟ یان دره‌ختی ژه‌قنه بووت.
ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانوت چۆن له‌ناو ئاگردا دره‌خت ده‌ڕوێت؟!)
بێگومان ئه‌وه دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدایه و له‌وێوه (لق و پۆپه‌کانی) به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه.
به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه‌سه‌ری شه‌یتانه‌کانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا).
دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن، سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن.
له‌وه‌ودوا شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا (به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت).
پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خوارد‌و تێریان خوارده‌وه!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه!!)
ئه‌وانه کاتی خۆی باو‌و باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).
(ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد).
سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون).
هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات).
جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه!)
جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون).
بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌یش چاکترین فریاد ڕه‌سێک بووین که به‌هانا و هاواریه‌وه چووین.
خۆی و که‌سوکاری باوه‌ڕداریمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...
جا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویشمان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌ر له‌نوێ).
هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتی ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندی لێوه‌ربگرن).
سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئیماندارانه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (یادیان ده‌هێڵینه‌وه).
به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان نوقمی زریان کرد.
بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت).
کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه.
ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خوا‌و له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟!
باشه، ئاخر ئێوه، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟!
(ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).
(دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه) وتی: من نه‌خۆشم.
ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.
ئه‌وسا به په‌نهانی چوو بۆ لای بته‌کانیان و وتی: ئه‌وه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بته‌کان داناوه!)
ئه‌وسا هاواری له بته‌کان کردوو، به توڕه‌ییه‌وه پێی وتن: ئه‌وه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسه‌یه‌کی ژیرانه ناکه‌ن؟!
ئینجا تێ‌یان که‌وت، به‌ده‌ستی ڕاستی پیاده‌ماڵین و ده‌یشکاندن.
دوایی بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه و بینیان خواکانیان تێک‌وپێک شکاون، به‌په‌له و شڵه‌ژاوییه‌وه هاتن بۆ ئیبراهیم...!!
ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئایا ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی خۆتان دایده‌تاشن، ده‌یپه‌رستن؟!
له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون (نه‌شیانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!).
که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت).
ئه‌وان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه ئه‌وانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.
ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات.
(ئه‌وسا کۆچی کرد)، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه.
ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه.
کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم.
کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت.
ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!!
به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێ‌بڕاون).
به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه.
ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت.
پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه.
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم.
ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه...
به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه...
مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.
به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی).
هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان).
سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون.
پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن).
هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن).
ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت).
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه).
بێگومان ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیا‌و قیامه‌تدا ڕێزدارن).
به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا).
بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه).
ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟!
ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه.
که - الله - یه، په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟!
که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ.
جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.
ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه.
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت.
ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.
بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد.
بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد.
پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد.
بێگومان ئێوه هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌ڕۆن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا.
هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا (هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کار‌و بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟!!)
به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که...
ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن...
ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت).
خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم.
ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش.
ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون).
ئینجا گه‌ڕانما‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌مه‌ن کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ لای سه‌د هه‌زار که‌س و زیاتریش ده‌بن (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی).
ئه‌وسا هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟)
ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه درووست کردووه و له‌و کاته‌دا ئه‌وان له‌وێ بوون؟!
ئاگادار بن!! به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ندێک له درۆ و بوختانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن:
خوا منداڵی بووه!! به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن.
ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!!
ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ به‌ڵگه‌ی وا ده‌ده‌ن.
ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه؟ (له‌م قسه بێ سه‌روبه‌نانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه؟!).
ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی به‌هێز و ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه).
ئاده‌ی: کوا کتێبتان، کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان.
(له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!).
پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا.
به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).
ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن.
ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه.
مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه.
فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت.
به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین).
دووباره ده‌ڵێن: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین.
هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت:
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه...
ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆز‌و چاکه‌کانی خوای گه‌وره.
که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر ده‌هێنین).
سوێن به‌خوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه)...
که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن.
سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و زاڵ ده‌بن.
جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده.
تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟!
(قووڕ به‌سه‌ریان خاک به‌دامانیان) کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێ‌دار کراوه‌کان.
تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده.
ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه.
پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه.
سڵاو دروودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رجه‌م فرستاده‌کانی خوا.
سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان هه‌میشه و به‌رده‌وام.