Kurdish
Surah سبأ - Aya count 54
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر هه‌مووی، ئه‌و خاوه‌نێتی، ستایش و سوپاس له قیامه‌تدا (له به‌هه‌شتدا) هه‌ر پێشکه‌ش به‌و ده‌کرێت، ئه‌و (خوایه) زۆر دانا‌و ئاگایه.
ده‌زانی چی ده‌چێ به‌ناخی زه‌ویداو چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چیش پیایدا به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌و زاته زۆر میهره‌بان و لێخۆشبووه (به‌نیسبه‌ت ئیمانداران و ته‌وبه‌کارانه‌وه).
ئهوهانهی کافر‌و حه‌قپۆشن ده‌ڵێن: قیامه‌ت هه‌ر نایه‌ت و نامانگاتێ، (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (وانیه) ئه‌رێ!! سوێند به په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت (چونکه ئه‌و زاته) زانایه به نهێنی و شاراوه‌کان و (هه‌ر خۆی ده‌زانێ که‌ی به‌رپای ده‌کات)، به‌قه‌ده‌ر ئه‌تۆمێك له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ناتوانێتله‌و په‌نهان بێت، وه له‌وه‌ش بچووکتر بێت یان گه‌وره‌تر (چونکه هه‌موو شتێك) له کتێبی تایبه‌تیدا ڕوون و ئاشکرایه (لوح المحفوظ)دا که وه‌ك ده‌سگایه‌کی کۆمپیوته‌ری وایه، هه‌موو شتێك تۆماره).
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وانیش لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزوی ناسك و نازدار (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه.
ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن تا به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له ڕێگه‌ی په‌یامی ئێمه‌داو خه‌ڵکی وێڵ ده‌که‌ن له به‌رنامه‌ی ئێمه، ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆر به‌ئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.
ئه‌وانه‌ی که زانستی و زانیاریان هه‌یه (چ زانستییه ئایینیه‌کان وه‌ك گاوڕو جوو یان ئه‌وانه‌ی ڕۆده‌چن له‌زانستیه مادییه‌کانا) چاك ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه‌کراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، هیدایه‌تبه‌خشه‌و ڕێنمونی به‌خشه بۆ ڕێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایه‌سته‌ی سوپاس و ستایش.
بێ بڕواکان (به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین که هه‌واڵتان ده‌داتێ، که کاتێك پارچه پارچه بوون و هه‌لا هه‌لا بوون له توێی خاک‌دا، ئێوه سه‌رله‌نوێ دروستده‌کرێنه‌وه!!.
ئایا درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستی، یا شێت بووه؟! (نه‌خێر..!!) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت نیه، له سزای سه‌ختا ده‌بێ ژیان به‌رنه‌سه‌ر (چونکه له‌دنیادا) زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوبوون.
ئایا ئه‌وه نابینن چی ده‌وری داون له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، سه‌رنجی به‌رده‌میان ناده‌ن؟! ئاوڕێك لو دواوه ناده‌نه‌وه؟! ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ناخی زه‌ویدا نوقمیان ده‌که‌ین، یان پارچه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا به‌رده‌ده‌ینه‌وه، ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌دا نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرا هه‌یه بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ك که دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وبێت.
(ئێمه) ڕێزێك و بایه‌خێکی زۆرمان به‌خشیوه به داود (فه‌رمانمان داوه که): ئه‌ی کێوه‌کان و باڵنده‌کان (ته‌سبیحات و سرودی ستایشی) له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کردووه (وه‌کو (معجزة)یه‌ك تا پێداویستیه‌کانی به ئاسانی لێ دروست بکات).
(هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێدا) که قه‌ڵغانی ده‌ره‌دامان دروست بکات، ئه‌ڵقه‌کانی به‌ڕێک و پێکی ڕێك بخات و له یه‌کیان تێهه‌ڵکێش بکات، (نه زۆر ته‌نك بێت و به‌رگه نه‌گرێت، نه زۆر سه‌نگین بێت و هه‌ڵگری بێزار بکات)، (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێ دان): کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاشبن که من بینام به کار‌و کرده‌وه‌تان.
بۆ سوله‌یمانیش بامان خسته ژێر فه‌رمانیه‌وه، به‌یانیان یه‌ك مانگه ڕێ ده‌ڕۆیشت و ئێواران یه‌ك مانگه ڕێ ده‌هاته‌وه، کانی مسیشمان بۆ توانده‌وه، له په‌رییانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕاهێنا که له‌به‌رده‌ستیدا کار بکه‌ن به مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاری، جا ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی ئێمه ده‌رچێت سزای دۆزه‌خی پێ ده‌چێژێت.
سوله‌یمان هه‌رچی بویستایه، په‌رییه‌کان بۆیان دروست ده‌کرد، له شوێنی خوا په‌رستی و په‌یکه‌رو حه‌وزو مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌ی به‌جۆرێك که له جێگه‌ی خۆی دامه‌زراوه‌و ناجوڵێت. ئه‌ی نه‌وه‌و شوێنکه‌وتوانی داوود: ئێوه به کردار‌و گوفتار سوپاسگوزاربن، هه‌رچه‌نده که‌مێك له به‌نده‌کانم سوپاسگوزارن.
کاتێ که بریاری مردنی (سوله‌یمانماندا، په‌رییه‌کان نه‌یانزانی که مردووه)، تا مۆرانه گۆچانه‌که‌ی کلۆر کرد، کاتێ که که‌وت ئه‌وسا په‌رییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر غه‌یب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کار‌و فرمانی ناخۆشدا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوون، (هه‌ر که زانیان سوله‌یمان وه‌فاتی کردووه ده‌ستیان له کار هه‌ڵده‌گرت).
به‌ڕاستی بۆ خه‌ڵکی سه‌به‌ء له‌شوێنه‌واریاندا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی خوا هه‌یه)، باخی زۆر گه‌وره‌له‌لای ڕاست و چه‌پی ناوجه‌که‌یاندا خه‌مڵی بوو، (مۆڵه‌ت درابوون که): بخۆن له‌ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوه‌دان و په‌روه‌ردگارێکی لێخۆش‌بوو و لێبورده‌تان هه‌یه.
(به‌ڵام ئه‌مان له‌باتی شوکرانه‌بژێری و خواپه‌ره‌ستی) پشتیان هه‌ڵکردو (به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌نه‌چوون)، ئێمه‌ش لافاوێکی وێرانکه‌رمان بۆ ناردن، (که‌باخ و بێستانی کاولکردن) له‌جیاتی ئه‌و دوو باخه‌گه‌وره‌یه‌دوو باخی دڕکاوی به‌روبووم تاڵ و دره‌ختی بێبه‌رو که‌مێك دره‌ختی (سدر)یش که‌به‌روبوومێکی که‌می هه‌یه، پێمان به‌خشین.
(ئه‌و بارودۆخه‌ی که به‌سه‌ریاندا هات) ده‌رئه‌نجامی بێئیمانی و کافرێتیاندا بوو، مه‌گه‌ر ئێمه تۆڵه هه‌ر له کافران ناسێنین؟!).
(له‌وه‌ودوا) ئێمه له نێوان ئه‌وان و ئه‌و شوێنه‌دا که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوه‌دانی ئاشکرا هه‌بوون، که به‌بێ ماندوبوون ئه‌و سه‌فه‌رانه‌یان ده‌کرد له نێوان شام و یه‌مه‌ندا) ماوه‌ی نێوان دێهاته‌کانیان ده‌بڕی به ئاسانی و بێ ماندوبوون، وه (پێمان وتبوون، ده سه‌فه‌رو بازرگانی بکه‌ن)، بڕۆن چه‌نده‌ها شه‌و و ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترس و بیمتان هه‌بێت.
(که‌چی له‌و نازو نیعمه‌ته‌ش بێزار بوون‌و) وتیان: په‌روه‌دگارا نێوانی ڕێگه‌و سه‌فه‌ره‌کانمان له‌یه‌ك دوور بخه‌ره‌وه، (به‌م داخوازییه‌یان) سته‌میان له خۆیان کرد ئێمه‌ش کردمانن به داستان و باسی سه‌رزاری خه‌ڵکی، وه پاجه پارچه‌مان کردن، به‌ڕاستی ئا له‌و)ڕووداو حاڵه‌تانه‌دا) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که خۆگربن له‌کاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا، وه سوپاسگوزاربن له کاتی خۆشی‌دا (وه هه‌وڵ بده‌ن وه‌کو ئه‌و قه‌ومه ناله‌باره بیانووگره نه‌بن).
له ڕاستیدا گومانی شیتان به‌ڕاست ده‌رچوو به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه (که وتبووی: ده‌بینی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزار نابن) بێ په‌روا شوێنی که‌وتن، جگه له ده‌سته‌یه‌ك له بڕواداران.
جا وه‌نه‌بێ (ئیبلس) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ریاندا بێت، به‌ڵکو ئێمه (ویستومانه) که کێ باوه‌ڕی به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی هه‌یه‌و کێش له‌شك و گوماندایه ده‌ربکه‌وێت، (دڵنیابه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) که‌په‌ره‌ردگاری تۆ ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببه‌ن بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا (ده‌یانپه‌رستن)!! (ئه‌وانه) خاوه‌نی بچوکتر له ئه‌تۆمێك نین نه له ئاسمانه‌کان، نه له زه‌ویدا، وه‌هیچ هاوبه‌شی و هاوکاریه‌کیشیان نیه تیایاندا، ده‌سه‌ڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمه‌تیه‌کیشیان نیه.
هیچ تکاو پاڕانه‌وه‌یه‌ك سودی نیه لای (خوا) مه‌گه‌ر خۆی مۆڵه‌ت بدات هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر (ئه‌وانه‌ی تکاکارن و ئه‌وانه‌ش که تکایان بۆ ده‌کرێت دڵیان دێته‌وه جێ و هۆشیان پیادێته‌وه و له‌یه‌کتر ده‌پرسن): په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی دا‌و چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق و ڕاست و دروست، به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه.
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا (ئه‌گه‌ر به‌هۆی سپڵه‌ییانه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه تۆ) بڵێ: (مه‌گه‌ر هه‌ر) زاتی الله (نیه ڕۆزیبه‌خش)، ئه‌وسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمه، یا ئێوه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (ڕاست و دروستی) هیدایه‌تین، یاخود له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنه دادوه‌ر).
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئێوه پرسیارتان لێناکرێت ده‌رباره‌ی گوناگی ئێمه، ئێمه‌ش پرسیارمان لێناکرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (هه‌رکه‌س به‌رپرسی کار‌و کرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی).
پێیان بڵێ: (ڕۆژێك دێت) په‌روه‌ردگارمان هه‌موو لایه‌کمان کۆده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی جیامان ده‌کاته‌وه، (باوه‌ڕداران بۆ به‌هه‌شت و به‌خته‌وه‌ری، کافر‌و هاوه‌ڵپه‌ره‌ستان بۆ دۆزه‌خ و ده‌ردی سه‌ری)، (ئه‌و ڕۆژه) ئه‌و زاته هه‌ر خۆی دادوه‌ری دادپه‌روه‌ره‌و زانای بێسنووره.
(دووباره پێیان) بڵێ: ئاده‌ی ئه‌وه‌انه‌م نیشان بده‌ن که دابووتانه پاڵ خوا‌و به هاوبه‌شی ئه‌وتان داده‌نا، هه‌رگیز کاری وا ڕه‌وا نیه، به‌ڵکو ئه‌و خوایه، زۆر باڵاده‌ست و دانایه (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به هاوه‌ڵ نیه).
ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ که بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ببیته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.
(بێبڕواکان) ده‌ڵێن: (باشه) که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه (قیامه‌ت و زیندوبونه‌وه) دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن.
پێیان بڵێ: کاتێك دێت که ناتوانن نه تاوێك دوا بکه‌ون نه تاوێك پێش بکه‌ون (به‌ڵکو له‌کاتی خۆیدا ئاماده ده‌کرێن).
ئه‌وانه‌ی که بێبڕوان ده‌ڵێن: هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌م قورئانه‌و به‌و (کتێبانه‌ش) ناکه‌ین که پێش ئه‌م (ڕه‌وانه کراوه)، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌بینی (له ڕۆژی قیامه‌تدا) چۆن سته‌مکاران وه‌ستێنراون له‌به‌رده‌م (دادگای) په‌روه‌ردگاریاندا قسه ده‌ڵێن به یه‌کترو (یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن)، لاوازکراوه‌کان به زۆردار‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئێمه باوه‌ڕدار ده‌بووین.
ده‌سه‌ڵاتدارو زۆرداره‌کانیش به‌لاوازکراوو ژێرده‌سته‌کان ده‌ڵێن: بۆچی ئێمه ڕێگه‌ی هیدایه‌تمان لێبهستبوون و نه‌مانده‌هێشت دوای ئه‌وه‌ی که بۆتان هاتبوو؟! نا، وا نیه، خۆتان تاوانبار‌و تاوانکارن.
(دووباره) لاوازکراو ژێرده‌سته‌کان به زۆردار‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: نا، وانیه، به‌ڵکو پیلان و نه‌خشه‌ی شه‌وانه ڕۆژ بوو که فه‌رمانتان پیاده‌داین که بڕوامان به خوا نه‌بێ و (شوێنی ڕێگه‌و ڕێبازی نه‌که‌وین)، هاوه‌ڵی بۆ بریار بده‌ین، (پاشان هه‌موان) په‌شیمانی له ده‌رونیاندا ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌تی کاتێك که) ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یان بینی که بۆیان ئاماده‌یه، (ئه‌وسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کرده گه‌ردنی ئه‌وانه‌ی که بێ‌بڕوا بوون، مه‌گه‌ر پاداشتیان له‌بری کار‌و کردوه‌کانیان نیه؟!.
(ئێمه) بۆ هه‌ر شوێنێك (پێغه‌مبه‌رێکی) بێدارخه‌ره‌وه‌مان نه‌ناردووه، خۆشگوزه‌رانان نه‌یانووتبێ: ئێمه بڕوامان به‌م (بیروباوه‌ڕه) نیه که به‌ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه!!.
هه‌روه‌ها وتوویانه: ئێمه سامان و نه‌وه‌ی زۆرترمان هه‌یه (له‌ئیمانداران، دیاره که خوا ئێمه‌ی خۆش ده‌وێت!!)، ئێمه (له قیامه‌تدا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه نادرێین!!.
(پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن.
(له‌ڕاستیدا) نه ماڵتان و، نه نه‌وه‌تان شتێك نین که ببنه هۆی نزیکبوونه‌وه‌تان له ئێمه، (یا ڕازیبوونی ئێمه لێتان)، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجامده‌ده‌ن (ئه‌وانه نزیکن له ئێمه‌وه‌و ڕێزیان لای ئێمه هه‌یه) ئا ئه‌وانه پاداشتیان چه‌ند به‌رابه‌ره به‌هۆی کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له کۆشك و ته‌لاره‌کانی (به‌هه‌شتدا) به ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
ئه‌وانه‌س که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن (تا به‌ربه‌ست بخه‌نه ڕێی) ئایه‌ته‌کان ئێمه، ئا ئه‌وانه بۆ ناو سزا‌و ئازار ڕاپێچ ده‌کرێن.
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌س له به‌نده‌کانی یا لێی ده‌گرێته‌وه، ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن ئه‌و زاته پێتان ده‌به‌خشێته‌وه (هه‌ندێك جار له دینادا، پاداشتی قیامه‌تیش با بوه‌ستێت)، چونکه ئه‌و خوایه چاکترین ڕزق و ڕۆزیی به‌خشه.
ڕۆژێك دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا خوا به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت: (به‌ڕاست)، ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟!
(له وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئه‌ی په‌روه‌ردگار) تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ك ئه‌وان، به‌ڵکو ئه‌وانه په‌رییان ده‌په‌رست، زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو (باوه‌ڕیان به جادووگه‌رو ده‌جاله‌کان هه‌بوو).
ئه‌وه ئیتر ئه‌مڕۆ که‌ستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که قازانجێك یا زه‌ره‌رێك به کهسیترتان بگه‌یه‌نێت، به‌وستهمکارانیش ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که ئێوه به درۆتان ده‌زانی و باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکه‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، (کافران) ده‌ڵێن: ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌مه شتێکی ده‌ستهه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراوه، ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌ق و ڕاستییه‌ی که بۆیان هاتووه ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه سیحر‌و جادوویه‌کی ئاشکرایه!!.
(جا خۆ ئێمه) هیچ کتێب و نامه‌یه‌کمان بۆ نه‌ناردوون تا بیخوێنن (تا له‌ڕووی ئه‌وه‌وه تۆ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌و بڕوات پێ نه‌که‌ن)، وه پێش تۆش هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کردوون (تا له سزای بێئیمانی بیانترسێنێت).
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێش ئه‌مانێش (پێغه‌مبه‌رانی خوایان) به‌درۆ خسته‌وه به مه‌رجێك به‌قه‌ده‌ر ده‌یه‌کی ئه‌وانه، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن دارایی نین، که‌چی پێغه‌مبه‌ره‌کانی منیان به‌درۆ خسته‌وه، ئایا نابینن چۆن تۆڵه‌م لێ سه‌ندن و چیم به‌سه‌رهێنان؟!
(پێیان) بڵێ: من ئهك ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م، که، بۆ خوا‌و له‌به‌ر خوا، دوو قۆڵی و به‌ته‌نهایی، دانیشن و بیرکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه، له‌م پێغه‌مبه‌ره، له‌م به‌رنامه‌یه) ئه‌م هاوه‌ڵه‌ی ئێوه (محمد صلی الله علیه وسلم)، شێت نیه، به‌ڵکو ئه‌و ته‌نها ترسێنه‌ری ئێوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی سه‌خت ڕووبه‌ڕووتان ببێت..
پێیان بڵێ: هه‌رچی پاداشت و کرێیه‌کم داواکردووه هه‌ر بۆ خۆتان، من پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه، ئه خوایه‌ش شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم (سه‌رئه‌نجام) حه‌ق ده‌ماڵی به‌سه‌ر (به‌تاڵ و ناحه‌قیدا) به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر شاره‌زایه به نهێنی و شاراوه‌کان.
هه‌روه‌ها بڵێ: حه‌ق و ڕاستی هات و به‌تاڵ و ناحه‌قی بوی نه‌ما.. نه ده‌توانێ ده‌ست پێبکاته‌وه، نه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی.
بڵێ: ئه‌گه‌ر من گومڕابم ئه‌وه گومڕاییه‌که‌م زه‌ره‌ری بۆ خۆم هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی هیدایه‌تم گرتبێت ئه‌وه به‌هۆی نیگا‌و وه‌حیی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بیسه‌رو نزیکه.
(ڕۆژێك دێت کافران) ده‌بینیت له‌ترسا خه‌ریکن زیڕه ده‌که‌ن، دڵنیان که له ده‌ست ده‌رناچن و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئیتر هه‌ر له نزیکه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن و باڵبه‌ست ده‌کرێن.
ئه‌و کاته (به ناچاریی) ده‌ڵێن: ئیمانمان (به په‌روه‌ردگارمان) هێنا، به‌ڵام له‌و شوێنه دووره‌وه ئیمان چۆن ده‌ستده‌که‌وێت (تازه کار له‌کار ترازراوه).
ئه‌وانه کاتی خۆی باوه‌ڕیان به‌خوا نه‌بوو، هه‌ر له‌دووره‌وه باسی نهێنی و شاراوه‌کانیان ده‌کردو، ده‌میان لێده‌دا.
(ئه‌وسا ئیتر) له‌نێوان ئه‌مان و ئاره‌زوکانیاندا (به‌ربست دانرا)، هه‌روه‌کو پێشتر به هاوشێوه‌ی ئه‌مان کرا، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له گومان و دوودڵیدا بوون (به‌رانبه‌ر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یه‌کلایی نه‌ده‌کرده‌وه).