Kurdish
Surah النمل - Aya count 93
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (1لبقره) بده، ئه‌وه ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه‌ن و فه‌رمانی کتێبێکی پیرۆز‌و ئاشکرا و ڕوونه.
ڕێنمووی به‌خش و مژده به‌خشه به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا).
ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات ده‌به‌خشن و باوه‌ڕێکی به‌تین و دامه‌زراویان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه.
بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناهێنن، کار‌و کرده‌وه خراپه‌کانمان له‌به‌رچاو جوان کردوون، له‌به‌ر ئه‌وه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کرداره‌کانیان نابینن.
ئائه‌وانه ئه‌وانه‌ن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامه‌ده‌یه و ئه‌وان له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س خه‌ساره‌تمه‌ندترن.
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی تۆ له‌لایه‌ن زاتێکی دانا‌و زاناوه قورئان فێر ده‌کرێیت و پێت ده‌ردرێت.
یادیان بهێنه، کاتێک مو‌سا (له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر) به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: (ئێوه لێره‌دا بمێننه‌وه) به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه و دڵم پێی خۆشه، له‌وێوه هه‌واڵێکتان بۆ ده‌هێنم، یان سه‌لکه بزوتێکتان بۆ ده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتانی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه.
جا کاتێک گه‌یشته لای ئه‌وه‌ی به ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیه‌کی بێ وێنه‌یه) بانگی لێ‌کرا: پیرۆزه ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پاڵ ئاگره‌که‌دایه و ئه‌و فریشتانه‌ش که له‌جێی ئاگره تایبه‌تیه‌که‌دا هه‌ن، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوایه، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.
ئه‌ی مو‌سا ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌ت بۆ ده‌کات ئه‌وه به‌ڕاستی منم، ئه‌و خوایه‌ی که باڵا ده‌ست و دانایه.
عه‌ساکه‌ت فڕێ بده، جاکاتێک فڕێی‌دا بینی، وه‌کو توله‌مار به‌خێرایی ده‌جووڵا، مو‌سا هه‌ڵات و پشتی تێکردو ئاوڕی نه‌دایه‌وه، (ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئه‌ی مو‌سا مه‌ترسه، چونکه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ران له لای من ناترسن و بیمیان نیه...
مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌مێکی کردبێت و پاشان چاکه‌کاری ئه‌نجام بدات دوای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ڵه‌ی هه‌بووه، ئه‌وه من بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانم.
جا ده‌سته‌که‌ت بخه‌ره گیرفانته‌وه، هه‌ر که ده‌رتهێنا به سپییه‌کی بێ عه‌یب دێته ده‌ره‌وه، ئه‌م دوو _ موعجیزه _یه له ڕیزی نۆ _ موعجیزه _ دایه بۆ فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی له سنوور ده‌رچوو بوون.
جا کاتێک _ موعجیزه _ کانی ئێمه‌یان به ڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایه به‌رچاویان وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه...
جا ئه‌وانه‌ی هه‌ر ڕق ئه‌ستوورییان کرد‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، به زۆرداری و خۆبه‌زلزانی، له کاتێکدا له ناخی ده‌روونیانه‌وه هه‌ستیان ده‌کرد حه‌قیقه‌ته‌و ڕاسته، ده ته‌ماشا بکه و سه‌رنج بده بزانه سه‌ره‌نجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن).
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه داود و سوله‌یمان زانیاری و زانستیمان به‌خشی، هه‌ردووکیان وتیان: سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که زیاده ڕێزی ئێمه‌ی داوه به‌سه‌ر زۆرێک له به‌نده ئیمانداره‌کانیدا.
سوله‌یمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه فێری زمانی باڵنده کراوین و له هه‌موو شتێکمان پێدراوه، به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ر فه‌زڵ و ڕێزێکی ئاشکرایه (له‌لایه‌ن خواوه پێمان به‌خشراوه).
هه‌رچی سه‌ربازو له‌شکری سوله‌یمان هه‌بوو له په‌ری و ئاده‌میزاد و باڵنده کۆکرانه‌وه و نمایشیان کرد به ڕیزو ڕێک و پێکی هه‌موویان به‌سه‌ره‌تاو کۆتای‌یان یه‌کیان گرت.
هه‌تا گه‌یشته دۆڵی مێرووله، مێرووله مێچکه‌یه‌ک (هاواری کرد و) وتی: ئه‌های مێرووله‌ینه، بچنه ماڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانی پێشێلتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ستتان پێناکه‌ن.
سوله‌یمان (که گوێی له هاواری مێرووله‌که بوو) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێکه‌نی به هاوارو قسه‌که‌ی، بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه.
(ئینجا سوله‌یمان) که‌وته به‌سه‌ر کردنه‌وه و پشکنینی ده‌سته‌و تاقمی باڵنده‌کان و وتی: ئه‌وه بۆچی من په‌پوو نابینم؟ یاخود لێره نیه و خۆی دزیوه‌ته‌وه و له نادیاره‌کانه!!
سوێند بێت ئه‌بێت سزایه‌کی زۆر سه‌ختی بده‌م یان سه‌ری ببڕم، یان ده‌بێت به به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراوه بێت بۆ لام.
(سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێی نه‌کرد (په‌پوو په‌یدابوو، یه‌کسه‌ر هات و نیشته‌وه و) وتی: ئه‌وه‌ی من پێم زانیووه تۆ پێت نه‌زانیووه، من له وڵاتی سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!
به‌ڕاستی من بۆم ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه، ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه، بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له جیاتی خوا، شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی چه‌وتیانی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێ‌گرتوون، بۆیه ئه‌وان ڕێنمووی وه‌رناگرن.
بینیم که خۆی قه‌ومه‌که‌ی سوجه‌ده‌یان ده‌برد بۆ ڕۆژ له جیاتی خوا، وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه.
(شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن...
خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، خاوه‌نی ته‌ختی مه‌زن وگه‌وره‌یه.
سوله‌یمان وتی به په‌پوو: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه، تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت.
(ئه‌وسا سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نووسی و دای به په‌پوو فه‌رمانی پێدا که): بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان (له په‌نایه‌کدا) خۆت حه‌شار بده و بزانه ده‌ڵێن چی و ج باس و خواسێک ده‌که‌ن.
(شاژن هات ونامه‌ی بینی و خوێندیه‌وه، پاشان وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی خۆی کۆکرده‌وه و) وتی: ئه‌ی ڕێزداران، به‌ڕاستی من نامه‌یه‌کی پیرۆز‌و به‌ڕێزم بۆ دانراوه.
نامه‌که له سوله‌یمانه‌وه و به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه (ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڵێت):
خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واز له خۆر په‌رستی بهێنن و به‌دیهێنه‌ری خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌و زه‌وی و... هتد بپه‌رستن).
ئینجا به‌ڵقیس به ئاماده بووانی وت: ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه، چی بکه‌م باشه، خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت.
ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی وتیان: خۆت ده‌زانیت که ئێمه خاوه‌نی هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی توند‌و تیژین، فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه، بیر بکه‌ره‌وه و تێفکره چ فه‌رمانێک ده‌ده‌یت (ئێمه ئاماده‌ین).
به‌ڵقیس وتی: به‌ڕاستی له‌شکری پاشاکان کاتێک چووبنه شار‌و دێهاته‌کانه‌وه، وێران وکاولیان کردووه و تۆوی خراپه‌یان چاندووه، که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه و هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌و جۆره ده‌که‌ن و هه‌رواش ده‌بن (بێگومان من حه‌ز له کاره‌ساتی وا ناکه‌م)...
بێگومان له‌به‌رئه‌وه من بڕیارمداوه که: دیاریه‌کیان بۆ بنێرم، جا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ هه‌واڵێکم بۆ ده‌هێننه‌وه و (هه‌ڵوێستی سوله‌یمان جۆن ده‌بێت).
جا کاتێک (نوێنه‌ری) نێردراوه‌کان گه‌یشته لای سوله‌یمان، (هه‌واڵی دیاریه‌که‌ی گه‌یاند، سوله‌یمان به تووڕه‌ییه‌وه) پێی وت: ئێوه ده‌تانه‌وێت به ماڵ و سامان ودیاری کۆمه‌کیم بکه‌ن؟! من دڵنیام که ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی به‌خشیووم له‌وه چاکتر و به‌نرختره که به ئێوه‌ی به‌خشیووه، نه‌خێر من به‌و دیاریه دڵشاد نابم، به‌ڵکو ئێوه به دیاریه‌که‌تان شاد ده‌بن.
(ئه‌ی نوێنه‌ری به‌ڵقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان به خۆت و دیاریه‌که‌ته‌وه، سوێند به خوا ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگری بکه‌ن، ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له وڵاتیان له کاتێکدا ئه‌وان زه‌لیل و ڕیسواو شکاون.
(سوله‌یمان زانی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی کاریگه‌ر ده‌بێت بۆیه ڕوو به‌ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی) وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت ته‌ختی شاژنه به‌ڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن.
دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم.
(به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه.. که: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه).
(ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی: ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک ڕه‌نگ و نه‌خشی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین به‌ڵقیس ده‌یناسێته‌وه، یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه.
جا کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟! هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت، ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو (ده‌رباره‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان) ئێمه ته‌سلیم بووین (نیازی جه‌نگمان نیه).
ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڵقیس ده‌یپه‌رست له جیاتی خوا بووبوونه به‌ربه‌ست له دڵ و ده‌روونیدا له به‌رامبه‌ر ئاینی خوادا به‌ڕاستی ئه‌و کاتی خۆی له ڕیزی قه‌ومێکی بێ باوه‌ڕ و خوا نه‌ناساندا بوو.
ئه‌وسا پێی وترا بچۆره کۆشکه‌که‌وه، (کاتێک به‌ره‌و کۆشک که‌وته ڕێ، ئاوێک له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا بوو، به شووشه سه‌ری گیرا بوو) جا که به‌ڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆره و قاچی خۆی هه‌ڵکرد تا ته‌ڕ نه‌بێت، سوله‌یمان وتی: ئه‌و پانتاییه به شووشه سه‌ری گیراوه (به‌ڵقیس سه‌رسام بوو له‌ده‌سه‌ڵات و کۆشک و ته‌لارو نازو نیعمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی که خوای گه‌وره به سوله‌یمانی به‌خشیووه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا من به‌ڕاستی تا ئێستا سته‌مم له خۆم کردووه، ئیتر وا له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بووم.
سوێند به خوا بۆ هۆزی (ثمود) یش صاڵحی برایانمان نارد، فه‌رمانمان پێدا که پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن، که‌چی ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵکه‌که بوون به دوو ده‌سته‌وه و کێشه و ناخۆشی له نێوانیاندا به‌رپا بوو.
صاڵح پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم بۆچی ئێوه په‌له‌ی خراپه‌تانه پێش چاکه و حه‌ز ده‌که‌ن به‌ڵاو ناخۆشیتان به‌سه‌ر بێت، ئه‌ی بۆچی داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت (خوای گه‌وره ده‌رووی زیاترتان لێ بکاته‌وه).
خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه تووشی شووم و نه‌گبه‌تی بووین به هۆی تۆ‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، صاڵح وتی: نه‌خێر وا نییه، نه‌گبه‌تی و شوومتان له‌لایه‌ن خواوه بۆ دێت (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر یاخی بوونتان)، به‌ڵکو ئێوه قه‌ومێکن که تاقی ده‌کرێنه‌وه.
له‌و شاره‌دا نۆ ده‌سته هه‌بوو که گوناهو تاوانیان ئه‌نجام ده‌داو تۆوی خراپه‌یان له وڵات‌دا ده‌چاندو به‌لای چاکه‌و چاکه‌کاریدا نه‌ده‌چاوون.
هه‌موویان سوێندیان به خوا بۆ یه‌کتر خوارد که له شه‌ودا بده‌ن به‌سه‌ر صاڵح و ماڵ و منداڵی‌دا و له‌ناویان به‌رن، پاشان (ئه‌گه‌ر گومانیان لێ‌کردین) سوێند ده‌خۆین و به که‌س و کاری ده‌ڵێین: ئێمه ئاگامان له تیاچوونی ئه‌وان نیه و دڵنیا بن ئێمه ڕاستگۆشین.
(ئه‌و تاوانبارانه) پیلان و ته‌ڵه‌که‌یان گێڕا (بۆ له‌ناو بردنی صاڵح و شوێنکه‌وتوانی) ئێمه‌ش نه‌خشه‌یه‌کی ترمان کێشا (بۆ ڕزگار کردنی ئیمانداران و له‌ناوبردانی خوا نه‌ناسان) ئه‌وان ئاگایان لێ نه‌بوو، هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کرد.
جا ئیتر سه‌رنج بده و ته‌ماشاکه، سه‌ره‌نجامی پیلانه‌که‌یان چیان به‌سه‌رهات، به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وانیش و هه‌موو قه‌ومه‌که‌یانمان له ناوبرد (به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه).
ئه‌وه‌ته ماڵه‌کانیان کاول و چۆڵه به هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی که کردیان، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێک که له‌شت تێبگه‌ن و بزانن.
ئه‌وسا ئێمه ئه‌و کهسانهمان ڕزگار کرد که باوه‌ڕیان هێنابوو و ئه‌وانه پارێزکار بوون و له خوا ده‌ترسان.
(لوط پێغه‌مبه‌ریش) کاتی خۆی به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه ئێوه ئه‌وکاره نابه‌جێ وتاوان و گوناهه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟!، له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌زانن (چۆن شه‌رمه‌زار و خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا نابن).
ئایا ڕه‌وایه که ئاره‌زووی خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام بده‌ن له جیاتی ژنان؟! نه‌خێر ئێوه ژیر نین، به‌ڵکو ئێوه گه‌لێکن سه‌ره‌نجامی ئه‌م ئیشه خراپه نازانن.
که‌چی وه‌ڵامی قه‌ومه‌که‌ی هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: (لوط) و شوێنکه‌وتووانی له شاره‌که‌تان ده‌ربکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان به پاک ڕاده‌گرن!!
سه‌ره‌نجام ئێمه (لوط) و خاو‌و خێزانیمان ڕزگارکرد جگه له ژنه‌که‌ی که بڕیارمان دابوو له تیاچووان بێت (چونکه هه‌ڵوێستی چاک نه‌بوو، باوه‌ری به مێردی پێغه‌مبه‌ری نه‌بوو).
(له به‌ره‌به‌یاندا) به‌ردبارانمان کردن، ئای که به‌ردبارانی بێدارکراوه‌کان سه‌خت و دژواره!
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ش که هه‌ڵی بژاردووه، ئایا ئه‌و خوا میهره‌بانه چاکتره (که بپه‌رسترێت و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی بکرێت) یان ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی؟
(ئایا شه‌ریک و هاوه‌ڵ چاکتره بپه‌رسترێت) یان ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه و له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوه‌مان پێ به‌رهه‌م هێناوه، ئێوه نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌کانی بڕوێنن، چ جای به‌رو بوومه‌که‌ی، ئایا ڕه‌وایه، که خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن و شوێنی چه‌وتی و ناردوستی ده‌که‌ون.
(ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نیه) که زه‌وی دامه‌زراندووه و له ناویدا جۆگه و ڕووباری ڕه‌خساندووه، هه‌روه‌ها زنجیره چیای تیادا چه‌سپاندووه، له نێوان دوو ده‌ریاکه‌شدا به‌ربه‌ستی به‌رپاکردووه (که ئاوی شیرین و سوێر تێکه‌ڵ نابن) ئایا ڕه‌وایه خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوا په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر وا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه (ئه‌م ڕاستیانه) نازانن و تێناگه‌ن.
ئایا کێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار که بێت به هانا و هاواری لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌وه، کاتێک نزا ده‌کات و لێی ده‌پارێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان لاده‌بات و ده‌تانکاته نیشته‌جێ و جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌دا خوای تر هه‌بێت؟! که‌مێک یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه.
ئایا کێ له تاریکستانی سه‌ر وشکانی و ده‌ریا ڕێنمووییتان ده‌کات تا ون نه‌بن؟! کێ بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت وه‌ک مژده‌یه‌ک پێش گه‌یشتنی بارانی ڕه‌حمه‌ت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ خوادا خوای تر هه‌بێت، به‌رزی و بڵندی و مه‌زنی بۆ خوای گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که نه‌فامان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ ئه‌و زاته.
ئایا کێ له سه‌رتاوه دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان دوای تێکدانی سه‌رله‌نوێ دروستی ده‌کاته‌وه، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر و باران و هه‌واوه) له زه‌وییه‌وه (به هۆی خاکه‌وه) ڕزق و ڕۆزیتان پی ده‌به‌خشێت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه...
نه‌خێر، ئه‌وانه زانیاری و زانستیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت کۆتا و که‌م و کورته، به‌ڵکو ئه‌وان له گوماندان ده‌رباره‌ی، به‌ڵکو هه‌ر کوێرن له ئاستیدا و دڵیان نابینایه.
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن بوون ده‌یانوت: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه بوونیه خاک له‌گه‌ڵ باو‌و و باپیرانماندا، ئایا ئێمه (بۆ ژیانێکی نوێ) ده‌ده‌هێنرێینه‌وه؟!
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێشتر له‌م به‌ڵێنانه‌مان پێدراوه له‌گه‌ڵ باو‌و باپیرانماندا ئه‌مه هیچ شتێک نییه، ته‌نها داستان و قسه‌ی پێشینه‌کانه!!
پێیان بڵێ: ده بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چؤن بوو سه‌رئه‌نجامی تاوانبار و تاوانکاران.
تۆش خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆیان و غه‌مگین مه‌به له‌و پیلان و ته‌ڵه‌که و فێڵانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه پێش دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟
پێیان بڵێ: دوور نیه به‌شێک له‌و سازایه‌ی که ئێوه په‌له‌ی لێ ده‌که‌ن، به‌م زووانه بۆتان پێش بێت.
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ییه به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان سپڵه‌ن و سوپاسی خوا ناکه‌ن.
بێگومان په‌روه‌ردگارت چاک ده‌زانێت چی له سینه‌یاندا حه‌شارده‌ده‌ن و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن.
هیچ شتێک له خوا په‌نهان نیه له ئاسماندا بێت یان له زه‌ویدا، له دۆسیه‌ی ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت.
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران.
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات له زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه.
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) که‌واته تۆ پشت به‌خوا ببه‌سته، به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ئاشكرایت.
بێگومان تۆ نا‌توانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان ده‌ده‌ن).
هه‌وره‌ها تۆ نا‌توانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن (له قورئان و بوونه‌وه‌ردا) چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن.
کاتێک بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه)، زینده‌وه‌رێک له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان که قسه‌یان بۆ ده‌کات که: به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه.
ڕۆژێک دێت له هه‌ر ئوممه‌تێک ده‌سته‌یه‌ک کێش ده‌که‌ین و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه، له‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانن، ئینجا به‌رودوا هه‌موویان کۆده‌کردێنه‌وه.
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دێنه پێشه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه ئێوه بڕواتان به ئایه‌ته‌کانی من نه‌هێنا له کاتێکدا ئێوه هێچ زانستی و زانیاریه‌کتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو؟ یاخود ئێوه خه‌ریکی چی بوون؟ چیتان ده‌کرد به ئایه‌ته‌کانی ئێمه؟
سه‌رئه‌نجام بڕیار‌و فه‌رمانی خوا درچوو دژیان به‌هۆی ئه‌وسته‌مه‌ی کردیان، جا قسه‌یان بۆ ناکرێت و ورته‌یان لێنایه‌ت.
ئایا ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یانبینیوه که به‌ڕاستی ئێمه شه‌ومان تاریک کردووه، تا تیایدا بحه‌سێنه‌وه، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆته‌وه، تا هه‌موو شت ببینن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک ئیمان و باوه‌ر بهێنن.
یادی ڕۆژێک بکه فوو ده‌کرێت به _صور_ دا، هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و هه‌رکه‌س له زه‌ویدا هه‌یه، ترس و بیمێکی زۆر دایده‌گرێت، جگه له‌وانه‌ی که ویستی خوا وایه ترس و بیمیان، هه‌مووانیش دێن به‌ملکه‌چێ و ناچاریی.
تۆ کێوه‌کان ده‌بینیت وا ده‌زانیت که وه‌ستاون و بێ جووڵه‌ن، له کاتێكدا که ئه‌وانیش وه‌کو هه‌ور له جووڵه‌دان (چونکه زه‌وی به‌خێرایی هه‌زار کێلۆمه‌تر له سه‌عارتێكدا به ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای به‌رپابوونی قیامه‌تدا کێوه‌کان وه‌کو خوری شی کراوه ده‌برێن به ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زه‌ویان پێ پڕده‌کرێته‌وه)، ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌وخوایه‌ی که هه‌موو شتێکی به‌وپه‌ری ڕێکوپێکی دروستکردووه، به‌ڕاستی ئه‌وزاته زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
که‌سێک به کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی چاکتر له‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئه‌وانه له‌و ڕۆژه‌دا له ترس و بیم پارێزراون و ئاسووده و ئارامن.
ئه‌وه‌ش به تاوان و گوناهو خراپه‌وه دێت، به ڕوودا و سه‌ره‌و خوار ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و (پێیان ده‌وترێت): ئایا پاداشتان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌تانکرد؟!
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ): به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوینه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه‌و هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، فه‌رمانیشم پێدراوه له فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمانه‌کان بم.
(فه‌رمانیشـم) پێدراوه که): قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وه و به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی (له دنیا‌و قیامه‌تدا سوودی لێوه‌رده‌گرێت)، ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم له سه‌رتان نیه) بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێ‌دار که‌ره‌وه‌کان.
بڵێ (الحمد لله) سوپاس و ستایش بۆ خوا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه (که هه‌مووی ده‌ستکار و به‌دیهێنراوی خوایه)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.