Kurdish
Surah الإسرا‌ء - Aya count 111
پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه.
ئێمه کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به موسا‌و کردمانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی تر جگه له من نه‌که‌نه پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆیان.
(ئه‌مانه‌و خه‌ڵکی تریش) نه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که (له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا هه‌ڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کان بزانن)، چونکه به‌ڕاستی (نوح) به‌نده‌یه‌کی زۆر سوپاسگوزار بوو.
له کتێبی ته‌وراتدا یان له لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون که سوێند به خوا ئێوه (له به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن) و فه‌سادو خراپه دووجار له زه‌ویدا به‌رپا ده‌که‌ن، (له غه‌فڵه‌تی خه‌ڵکیدا) زۆر گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره ئه‌م هه‌واڵه قورئانیه هاتۆته‌وه دی).
جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه) به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره که قورئان وه‌سفی کردوون به توند‌و تیژی دژ به خوا نه‌ناسان له کاتی جه‌نگدا).
له دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕ‌و پاگه‌نده کردن.
ئه‌گه‌ر (له کاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن، ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆتان چاك و به‌سووده، ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه، جا کاتێك که نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه، (چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به گشتی، هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه مزگه‌وته‌وه وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد).
ئینجا دوور نی یه، په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمه‌ش ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه به تۆڵه سه‌ندن و ته‌مێکردنتان، جگه له‌وه دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن.
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ده‌که‌ن که بێگومان پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه.
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایه‌کی به ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده کردوون.
ئینسان (کاتێك ته‌نگه‌تاو ده‌بێت) دوعا‌و نزای شه‌ڕ ده‌کات، هه‌روه‌ك چۆن له کاتی ئاسایدا دوعای خێر ده‌کات، ئینسان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یه.
ئێمه دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژمان کردووه به دوو به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و بۆ حه‌سانه‌وه و ئه‌نجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پله‌یه‌کی گه‌رمای له‌بار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان به‌سه‌ر دیارده‌ی شه‌ودا هێناوه‌و دیارده‌ی ڕۆژیشمان به ئاشکراو دیار‌و بینراو سازاندووه، تا له نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان به‌هره‌وه‌ر ببن، تا ژماره‌ی ساڵه‌کان بزانن و حساب ڕاگرن (که زۆر پێویسته بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمه هه‌موو شتێکی پێویستی ئێوه‌مان به فراوانی و به‌ر بڵاوی ڕوون کردۆته‌وه.
نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکیشمان هه‌ڵواسیووه به گه‌ردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامه‌ی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و به کراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی (ئاشکرایه که ئه‌و ده‌زگایانه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت زۆر پێشکه‌وتوو تره له‌وه‌ی که ئاده‌میزاد تا ئێستا په‌ی پێ بردووه).
ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه، ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه (شایسته‌ی چ جۆره پاداشتێکیت؟!)
ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌قازانجی خۆی ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر خۆی به‌هره له هیدایه‌ته‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش گومڕا بووه‌و ڕێبازی سه‌رلێشێواوی گرتۆته‌به‌ر، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، که‌س گوناهی که‌س هه‌ڵناگرێت، که‌س به‌رپرسیار نیه له هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر، ئێمه‌ش سزای که‌سمان نه‌داوه تا پیغه‌مبه‌رێکی بۆ ده‌نێرین.
کاتێك بمانه‌وێت دانیشتوانی شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك له‌ناو ببه‌ین، ئه‌وه سه‌ره‌تا فه‌رمانی گوێڕایه‌ڵی ده‌ده‌ین به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان (که گوێ به‌حه‌رام و حه‌ڵاڵ ناده‌ن، که چاکه‌و چاکه‌کاری بکه‌ن) که‌چی ئه‌وان یاخی ده‌بن و خراپه‌کاری ده‌که‌ن له شاره‌که‌دا، ئه‌وسا ئیتر شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بن که بڕیاری ئێمه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئینجا ئێمه‌ش کاولی ده‌که‌ین به‌سه‌ر یه‌کداو داروبه‌ردی به‌سه‌ر یه‌که‌وه ناهێڵین.
چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان له دوای نوح له‌ناو بردووه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆ په‌روه‌ردگاری تۆ که ئاگادار‌و بینایه به گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی، هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ته‌نها دنیابێت که به‌په‌له‌و به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه ئێمه (به ئاره‌زووی که‌س ناکه‌ین به‌ڵکو) هه‌رچیمان بوێت به زوویی، به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رکه‌س که بمانه‌وێت ده‌یبه‌خشین، پاشان (له‌و جیهان) ئه‌و جۆره که‌سانه (واته دنیا په‌رستان) ده‌خه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه، به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕاونراویه‌وه (که به‌رده‌وام فریشته‌کان ئێش ده‌که‌ن به‌دڵیانداو نایه‌ڵن پشوو بده‌ن، هه‌ر ڕاویان ده‌نێن به‌ناو تونێل و شوێنه سامناکه‌کاندا).
(به‌ڵام) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی به‌شی ئه‌و جیهان بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێز‌و سوپاسه و سوپاسکراون.
ئێمه هه‌ردوولا (دنیا په‌رستان و خوا په‌رستان) له به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌هره‌وه‌ر ده‌که‌ین، بێگومان به‌خششی په‌روه‌ردگارت سنووردار‌و قه‌ده‌غه کراو نیه له دنیادا.
ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده چۆن ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکی تریاندا، بێگومان پله‌و جیاوازیه‌کانی ئه‌و جیهان زۆر گه‌وره‌ترو زۆر زیاترن.
(ئه‌ی ئینسان) هه‌رگیز نه‌که‌یت خوایه‌کی تر بکه‌یته هاوتای خوا‌و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌یت چونکه به‌و کاره‌ت زه‌بوون و خه‌جاڵه‌ت ده‌بیت.
په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.
باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی.
په‌روه‌ردگارتان زۆر زاناتره له خۆتان به‌وه‌ی که له‌دڵ و ده‌روونتاندا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر چاك و پاك و ڕێک‌و پێك بن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر ئه‌و زاته بۆ ته‌وبه‌کاران و په‌شیمانان زۆر لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.
مافی خزم و خوێشان به‌جێ بهێنه و په‌یوه‌ندیه‌کان (له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا چاودێری بکه) هه‌روه‌ها مافی هه‌ژارانیش (به یارمه‌تیدانیان به گوێره‌ی توانا) ئه‌نجام بده هه‌روه‌ها مافی ڕێبواریش (به‌ده‌ستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبه‌جێ بکه، ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده.
چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن (له ڕێگه‌ی خراپ‌دا سه‌رفی ده‌که‌ن)، ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌کان وان، شه‌یتانیش له به‌رامبه‌ر (نازو نیعمه‌ته‌کانی) په‌روه‌ردگاریه‌وه زۆر ناشوکرو به‌د نمه‌که.
خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی یارمه‌تی ناوبراوان بده‌یت و به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارو به‌خششی ئه‌و بوویت ئه‌وه ده‌کرێت به گوفتاری جوان و قسه‌ی خۆش ڕازییان بکه‌یت.
نه‌که‌یت ئه‌وه‌نده ده‌ست نوقاو بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌کۆت و زنجیر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست بڵاو مه‌به (هیچیت به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت) له‌وه‌ودوا بکه‌ویته به‌رده‌م لۆمه‌و سه‌زه‌نشتی ئهمو ئه‌وو هیچت به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به هه‌ناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت، یاخود که‌م و سنوورداری ده‌کات، بێگومان ئه‌و زاته ئاگادار‌و بینایه به‌به‌نده‌کانی، (به‌خشین و نه‌به‌خشینی هه‌ڕه‌مه‌کی نیه).
نه‌که‌ن منداڵه‌کانتان له ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکه په‌روه‌ردگارتان ڕۆزی به‌خش و میهره‌بانه)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشین به‌وانیش و به ئێوه‌ش، چونکه به‌ڕاستی کوشتنی ئه‌وان گوناهو تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه.
هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه.
که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه.
نزیك ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازرگانیه‌که‌وه تا گه‌شه بکات) هه‌تا ئه‌گاته هه‌ڕه‌تی لاوی، وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه.
هه‌ر کاتێك کێشان و پێوانتان ئه‌نجامدا به‌ڕێك و پێكی و تێر‌و ته‌واوی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌و شێوه‌یه چاکتره‌و جوانترین ئه‌نجامی هه‌یه (له دنیادا ئاسووده ده‌بن و پاداشتی قیامه‌تیش به‌ده‌ست ده‌هێنن).
(ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌که‌ش و فش و له خۆبایی بوونه‌وه مه‌ڕۆ، چونکه تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت زه‌وی کوناوده‌ر بکه‌یت، ناشگه‌یته به‌رزی چیاکان (ئیتر ئه‌م که‌شخه‌و شانازیه‌ت له‌چی یه؟).
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئایه‌ته‌کانی پێشوودا باسمان کرد، خراپه‌کانی لای په‌روه‌ردگارت ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێیه (هه‌وڵ بده هه‌میشه دووره په‌رێزبیت لێیان).
ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی.
ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه، مه‌گه‌ر کوڕ‌و کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن.
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن.
ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه ده‌ڵێن) و ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌تره (له بۆچوونی ئه‌وان).
هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).
کاتێك که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه به‌ربه‌ستێکی نادیار‌و شاراوه، ده‌خه‌ینه نێوان تۆ‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکه سوودی لێ وه‌رناگرن)
(چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌هێنین به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا هه‌رتێی نه‌گه‌ن، گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین تا نه‌یبیستن، جا کاتێك له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (باسی بت و به‌رنامه‌یان ناکه‌یت)، ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاری ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.
ئێمه له هه‌موو که‌س چاکتر ده‌زانین که خوانه‌ناسان بۆ گوێت بۆ ده‌گرن، ئه‌وانه کاتێك گوێت لێ ده‌گرن، چپه چپ و سرته سرت ده‌که‌ن، ئه‌وسا سته‌مکاران به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: ئێوه شوێن که‌س ناکه‌ون ته‌نها پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت!!
سه‌رنج بده چۆن تۆ ده‌که‌ن به نموونه (تاوێك ده‌ڵێن: جادووگه‌ر، ده‌مێك ده‌ڵێن: شاعیر.... هتد) سه‌رئه‌نجام خۆیان گومڕا کردووه‌و ناتوانن ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و دروست بگرنه‌به‌ر.
ئه‌وانه به سه‌رسامیه‌وه ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئه‌وه سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ببنه به‌رد یان ئاسن...
یان هه‌ر شتێك و هه‌ر دروستکراوێك که زۆر سه‌خت و گرنگ و گه‌وره‌یه له بیر‌و هۆشتاندا، ئه‌وسا ئه‌وانه (به سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی باشه، کێ زیندوومان ده‌کاته‌وه؟ بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاته‌وه)، ئه‌وسا سه‌ریان شۆڕده‌که‌نه‌وه بۆ لات و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه که‌ی زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟ که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه پێش بێت.
ڕۆژێك دێت په‌روه‌ردگارتان بانگتان لێ ده‌کات، به‌ده‌م سوپاس و ستایشیه‌وه (زیندوو ده‌بنه‌وه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن) واگومان ده‌به‌ن که ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت له دنیادا نه‌ژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له گۆڕدا بوون).
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌به‌نده‌کانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شه‌یتان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت نێوانیان تێك بدات (هه‌میشه هانیان ده‌دات بۆ وتنی گوفتاری هه‌ڵه‌و خراپ)، به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانه‌و (ده‌بێت وریابێت ئه‌و دوژمنه تووشی هه‌ڵه‌ی نه‌کات).
په‌روه‌ردگارتان چاکتان ده‌ناسێت خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمتان پێ ده‌کات (کاتێك ڕێبازی چاکه ده‌گرنه به‌ر)، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سزاتان ده‌دات (کاتێك ڕێبازی خراپه ده‌گرنه به‌ر)و ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه نه‌کردووه که چاودێر‌و پارێزه‌ری ئه‌وان بیت (تا ئه‌وان به ناچاریی باوه‌ڕ بهێنن).
په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به_داوود_به‌خشیووه.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن.
ئا ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌که‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.
هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت.
هیچ شتێك نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین.
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که لهقورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت.
(بیریان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه؟!
(پاشان بێ شه‌رمانه) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه).
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: بڕۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆ بکه‌وێت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پاداشتی هه‌موانتانه، که پاداشتێکی مسۆگه‌ره‌و جێگه‌ی هه‌مووتانی تێدا ده‌بێته‌وه...
بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که، هه‌رکه‌س که توانیت (له‌و به‌دبه‌ختانه) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕه، به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا (به‌سامانی حه‌رام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده، سه‌ریان لێ بشێوێنه، هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته، شتێکی تر نیه.
به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من (ئه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو) هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.
په‌روه‌ردگارتان ئه‌و زاته‌یه که که‌شتی به ده‌ریادا هاتوچۆ پێ ده‌کات بۆتان، تا له فه‌زڵ و به‌خششی (بێشوماری) به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه بۆتان.
(خه‌ڵکینه ئێوه) کاتێك له ده‌ریادا ناخۆشی و ته‌نگانه تووشتان ده‌بێت، ئه‌وه هه‌رچی په‌رستراو هه‌یه له بیر‌و هۆش و باوه‌ڕتاندا نامێنێت و ون ده‌بێت جگه له‌و زاته (هاناو هاوار هه‌ر بۆ زاتی خوا ده‌به‌ن تا ڕزگارتان بکات) به‌ڵام کاتێك (فریاتان ده‌که‌وێت) و ڕزگارتان ده‌کات و ده‌تانخاته وشکانیه‌وه، ئێوه پشت له به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و نایناسن، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئینسانه‌کان ناشوکرو سپڵه‌ن.
خه‌ڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئه‌مینن خوا نه‌تانبات به‌ناخی زه‌ویداو لایه‌کی وشکانی نه‌ڕوخێنێت به‌سه‌رتاندا، یاخود به‌رد بارانتان نه‌کات؟! له‌وه‌ودوا هیچ که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت فریاتان بکه‌وێت و په‌ناتان بدات!!؟
ئایا دڵنیان و ناترسن له‌وه‌ی که جارێکی تر له که‌شتیدا ڕێتان بکه‌وێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌وسا بایه‌کی به‌هێزی سه‌خت هه‌ڵکاته سه‌رتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانه‌وه نوقمی ده‌ریاتان بکات؟! له‌وه‌ودوا که‌سیشتان ده‌ست نه‌که‌وێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمه!!
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن).
یادی ئه‌و ڕۆژه بکه که هه‌موو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك به‌ناوی پێشه‌واکه‌یانه‌وه بانگ ده‌که‌ین، جا ئه‌وه‌ی نامه‌و دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی بدرێته ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وانه (به‌خۆشیه‌وه) سه‌یری نامه‌ی کرده‌وه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵه باریکه‌که‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت (که شتێکی بێ نرخه).
جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا (دڵ و ده‌روون و بیر‌و هۆشی) کوێر بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا چاوی کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره، چونکه چاوی سه‌ری بۆ بینایی و تێفکران به‌کار نه‌هێناوه له دنیادا.
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت، ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونکه به‌دڵی ئه‌وانت کردووه)!!.
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!!
ئه‌و کاته ئیتر دوو به‌رامبه‌ری (هاوه‌ڵگه‌ران) له دنیاداو به دوو به‌رامبه‌ری ئه‌وان له دوای مردن سزا‌و ئازارمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات.
ئه‌و موشریکانه خه‌ریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازار‌و ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا له‌سه‌ر زه‌وی (مه‌ککه) ده‌رت په‌ڕێنن و ده‌ربه‌ده‌رت بکه‌ن، ئه‌و کاته ئیتر نه‌ده‌مانه‌وه دوای تۆ ته‌نها ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت (زوو به زوو به به‌ڵایه‌کی سه‌خت له‌ناومان ده‌بردن).
(له‌ناوبردن) بڕیار‌و یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قه‌ومه خوانه‌ناسه‌کان) کاتێك پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نا‌بینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت).
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده کاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه).
له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژدا که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.
بڵێ: په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم.
هه‌روه‌ها بڵێ: تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی، پووچ و ته‌فرو توونا بووه، به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه.
ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێك داده‌به‌زێنین، که ببێته هۆی شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ سته‌مکارو خوانه‌ناسانیش ته‌نها زیادکردنی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت هیچی تر نی یه، هیچ به‌هره‌و سوودێکی لێ نابه‌ن.
کاتێکیش نازو نیعمه‌ت ببه‌خشین به ئینسانی (خوانه‌ناس) ڕوو وه‌رده‌گێڕێت و فیز ده‌کات و هه‌ر خه‌مخۆری خۆیه‌تی، کاتێکیش ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تووش دێت، ئه‌وه نائومێد‌و په‌ست و غه‌مگین ده‌بێت.
بڵێ: هه‌موو که‌س له‌سه‌ر سروشت و فیتره‌تی خۆی کارده‌کات، جا په‌روه‌ردگارتان چاك ده‌زانێت کێ ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروستی گرتۆته به‌ر.
پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆح (که چیه‌و چۆنه؟) بڵێ: ڕۆح به‌شێکه له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم و به‌ده‌ست ئه‌وه (من نازانم چیه‌و چۆنه)و هیچتان پێنه‌به‌خشراوه له عیلم و زانست ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت.
سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌موو ئه‌و قورئانه‌ی که به وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، ئه‌وه له دڵ و ده‌روون و لاپه‌ڕه‌کاندا نایهێڵین، پاشان که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت بتپارێزێت و به‌رگریت لێ بکات و هه‌وڵێکت بۆ بدات تا له‌و به‌هره‌یه بێ به‌هره نه‌بیت.
)به‌ڵام ئێمه ئه‌و کاره ناکه‌ین) چونکه ئه‌مه ڕه‌حمه‌تێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، به‌ڕاستی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ی ئه‌و زاته (بۆ تۆ‌و بۆ هه‌موو ئیماندارێك) زۆر گه‌وره‌و فراوانه.
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر.
سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه (تا تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسی نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن...
(هه‌ندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هه‌رگیز ئێمه باوه‌ڕ به تۆ ناکه‌ین تا کانی و سه‌رچاوه‌یه‌کمان له زه‌ویه‌وه بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت.
یاخود ده‌بێت خاوه‌نی باخێك بیت که پڕ بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕو ڕه‌وان به‌ژێریاندا بڕوات.
یاخود ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا، هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی دابارێنه، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی بهێنه‌و ڕوو به‌ڕوومانی بکه!!
یان کۆشك و ته‌لارو ماڵێکت هه‌بێت که به (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه کرابێت، یان (ببینین)که به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه، ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌ین هه‌تا کتێبێك دانه‌به‌زێنیت و بیخوێنینه‌وه، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم.. (باشه، که‌ی ئه‌وانه له ده‌ست مندایه) من ته‌نها پێغه‌مبه‌رێکم له‌گرۆی ئاده‌میزادو هیچی تر نیم (ئێوه‌ش له‌و ئاسته‌دا نین ئه‌و بیانوانه‌تان جێبه‌جێ بکه‌ین).
هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌دا خه‌ڵکی باوه‌ڕ بهێنن_ کاتێك هیدایه‌تیان بۆ هات_ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی به فرستاده ناردووه؟! (له‌باتی ئه‌وه‌ی زوو به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه بچن و ئه‌وه به‌ڕێز بۆ خۆیان بزانن، که نوێنه‌ریان لێ هه‌ڵده‌بژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربه‌ی خه‌ڵکی له سه‌رده‌مه‌کانی عه‌قڵیان کول بووه له ئاستی ئه‌و ڕێزه تایبه‌تیه‌دا).
پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته هه‌بوونایه‌و به‌دڵنیاییه‌وه هاتوچۆیان بکردایه‌و ژیانیان ببردایه‌ته سه‌ر، ئه‌وه ئێمه هه‌ر له ئاسمانه‌وه فریشته‌یه‌کمان داده‌به‌زانده سه‌ریان که پێغه‌مبه‌رو فرستاده بێت بۆیان (چونکه فرستاده ده‌بێت له جۆری خۆیان بێت).
بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا که چۆن به ڕێکوپێکی په‌یامی په‌روه‌ردگارم پێ ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه به به‌نده‌کانی ئاگادار‌و بینایه.
ئه‌و که‌سه‌ش خوا ڕێنموویی بکات و (شایسته بێت) ئه‌وه ئیتر هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش که سه‌رگه‌ردانی بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت جگه له‌و زاته که پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکه‌وێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌سه‌ر ڕوو کۆده‌که‌ینه‌وه‌و له‌کاتێکدا کوێرو لاڵ و که‌ڕن، ئه‌وانه شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك بڵێسه‌ی کوژایه‌وه، بڵێسه‌ی زیاد ده‌که‌ینه‌وه بۆیان.
ئه‌و دۆزه‌خه پاداشتیانه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو (له بوونه‌وه‌رو له قورئاندا) ده‌شیانوت: باشه، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه ئێسك و پڕتووکاین، ئایا ئێمه به‌ڕاستی جارێکی تر سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
ئایا ئه‌وانه نه‌یانبینیووه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه به‌توانایه که وه‌ك ئه‌وان دروست بکات و (وه‌ك خۆیان به‌دیان بهێنێته‌وه)، دیاره که ڕۆژو کاتێکی تایبه‌تی دیاری کردووه (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنه‌وه‌یان) که هیچ گومانی تێدا نیه (له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) که‌چی سته‌مکاران هه‌ر بڕیاری یاخی بوون و سه‌رکه‌شی و کوفریانداوه‌و هیچی تر.
پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نی گه‌نجینه‌کانی به‌خشین و ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارم بن، ئه‌وکاته ده‌ستان ده‌گرته‌وه له ترسی به‌خشین، ئاده‌میزادیش ده‌ست نوقاوو ڕه‌زیله (ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خوایی نه‌بێت).
سوێند به خوا بێگومان ئێمه نۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرامان به مو‌سا به‌خشی، (جا ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له نه‌وه‌ی ئیسرائیلی (زه‌مانی خۆت) بپرسه کاتێك موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعه‌ون پێی وت: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من واگومان ده‌به‌م که تۆ جادووت لێکراوه.
مو‌سا وتی: سوێند به خوا (ئه‌ی فیرعه‌ون) تۆ چاك زانیوته که ئه‌و (معجزانه) که‌س ئاوا پێشی ناهێنێت جگه له په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تا به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه بێت و (خه‌ڵکی به‌ڕۆشنی حه‌ق و ناحه‌ق ببینن و له یه‌کی جیا بکه‌نه‌وه)و من دڵنیام به‌ڕاستی ئه‌ی فیرعه‌ون که تۆ تیا ده‌چیت و له‌ناو ده‌برێیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بیر بکه‌یته‌وه).
جا فیرعه‌ون ویستی له‌سه‌ر زه‌وی میسر به‌یه‌کجاری و به‌سوکایه‌تی کردنه‌وه ده‌ربه‌ده‌ریان بکات، ئێمه‌ش نوقمی ده‌ریامان کرد، خۆی و هه‌رچی ئه‌وانه‌ی که له گه‌ڵیدا بوون.
له‌دوای له‌ناوبردنیشی فه‌رمانماندا به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل و وتمان: که له‌سه‌ر زه‌وی (فه‌ڵه‌ستین) نیشته‌جێ ببن (کاتێك به‌ته‌واوی ڕێبازی خوایان گرته‌به‌رو، ئیمانداری چاك و پاکی زۆریان تێدا هه‌ڵکه‌وت، هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ره‌کانیان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان ده‌کردن، وه‌ك له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی داودو سڵێماندا بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جووله‌که‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕێبازی دوژمنایه‌تی هه‌موو خه‌ڵکیان گرتۆته به‌ر، به تایبه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام، به‌ڵام به پشتیوانی خوای گه‌وره کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتیان نزیکه)، کاتێك به‌ڵێنی دوایی هات ده‌سته ده‌سته‌و پۆل پۆل (له‌سه‌ر زه‌وی فه‌ڵه‌ستین) کۆتان ده‌که‌ینه‌وه.
ئێمه قورئانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستیش دابه‌زیوه، ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که مژده به‌خش بیت (به ئیمانداران) و ترسێنه‌ر بیت (بۆ خوانه‌ناسان).
ئێمه قورئانیشمان به‌ش به‌ش کردووه تا به شێنه‌یی و به ئارامی بیخوێنیته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌ر ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه دامانبه‌زاندووه (که تۆ ڕایده‌گه‌یه‌نیت).
پێیان بڵێ: (ئه‌ی خوانه‌ناسان) باوه‌ڕ به قورئان بهێنن یان باوه‌ڕی پێ نه‌هێنن (به‌ده‌ست خۆتانه و ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌ستن، به‌ڵام بزانن) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیاریان پێدراوه، (ده‌رباره‌ی ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستکاری نه‌کراو، چاك ده‌زانن که ئه‌م قورئانه له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه) کاتێك به‌سه‌ریاندا ده‌خوێندرێته‌وه (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنن و سوژده (بۆ نێره‌ری قورئان ده‌به‌ن).
ده‌شڵێن: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی (به‌سه‌ر خستنی ئیمانداران له دنیاداو سه‌رفرازیان له قیامه‌تدا).
ئه‌وانه سوژده و کڕنووش ده‌به‌ن و ده‌گرین و ئه‌سرینی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار له چاوانیان ده‌بارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هه‌ڵده‌وه‌رێنن و تا دێت زیاتر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار دڵ پڕ له ئیمان ده‌بن.
پێیان بڵێ: ئێوه له نزا‌و دوعاتاندا هاوار له (الله) بکه‌ن، یان به‌سیفه‌تی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ به‌رن، به‌هه‌ر ناو‌و سیفه‌تێکی جوان و به‌رز هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته، چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو سیفات و ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کانه، به‌هه‌ر سیفه‌تێك که له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانتاندا گونجا، داوای لێ بکه‌ن، له‌کاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا به (یا ڕزاق، یا وهاب) له‌کاتی داوای سه‌رکه‌وتندا به (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئه‌ی ئیماندار) له‌کاتی خوێندنی قورئان له نوێژه‌کاندا ده‌نگ به‌رز مه‌که‌و زۆریش نزمی مه‌که، له‌و نێوانه‌دا حاڵه‌تێکی له‌بارو مامناوه‌ندی ئه‌نجام بده.
بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که که‌سی نه‌کردووه به‌ڕۆڵه‌ی خۆی و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه، هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی، هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی، (له‌به‌ر ئه‌وه) هه‌میشه (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه.